Ömer Koparan,Burak Karacaoğlu,123
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
سه‌رێ كانی – AA
له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا له قه‌زای سه‌رێ كانی ژماره‌یه‌ك گوللـه هاوانی ئه‌مریكی دۆزرانه‌وه.
سوپای توركیا و سوپای نیشتمانی سووریا به‌رده‌وامن له كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له سه‌رێ كانی كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه پاككراوەتهوه.
له میانی چالاكییه‌كانیاندا سوپای نیشتمانی سووریا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یان دۆزیه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر سندوقی تیادان و به زمانی ئینگلیزی زانیاری ته‌كنیكییان له‌سه‌ر نووسراوه.
ده‌ركه‌وتووه هه‌ریه‌ك له نزیكه‌ی ئه‌و ٦٠ سندوقه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مریكین و له هه‌ر یه‌كێكیاندا دوو گوللـه هاوان ده‌بیندرێن. كه ١٢٠ میلمهترین و ده‌توانن مه‌ودای ٨ كیلۆمه‌تر ببڕن.
- پێشتریش كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازیی ئه‌مریكی دۆزرابۆوه
ئاژانسی ئانادۆڵو ١٩ تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كرده‌وه له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له سه‌ر رێگای M4 له باشووری سه‌رێ كانی كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كی یه‌په‌گه دۆزرایه‌وه كه ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی فڕۆكهشكێنی ئه‌مریكی تیادایه كه لۆگۆی "GSA"یان له‌سه‌ره كه سه‌ربه فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی ئه‌مریكایه.
GSA پێویستییه‌كی زۆری سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
GSA، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێداویستیه‌كانی دامه‌زراوه ئه‌مریكییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی جه‌نگدا.
پێشتر سه‌ركۆماری توركیا هۆشداری دابوو له‌وه‌ی ئه‌مریكا به ره‌وانه‌كردنی ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌دا له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمانی.