ئه‌مریكا دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی نوێ له دێرازۆر دروست ده‌كات
- ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به كاره‌كان بۆ دروستكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له پارێزگای دێرازۆری سووریا كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت.
Ankara
دێرازۆر - AA
ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به كاره‌كان بۆ دروستكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له پارێزگای دێرازۆری سووریا كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو حكوومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هه‌ژموونی سه‌ربازی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا به‌هێز ده‌كات، له ده‌وروبه‌ری پارێزگای دێرازۆری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته خۆی زیاتر قایمكردووه.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری كاركردن به‌دیده‌كرێت له دوو ناوچه‌دا، ئه‌وه‌ش زانراوه كه ئه‌مریكا 250-300 سه‌ربازی زیاده، زرێپۆش، چه‌كی قورس و ته‌قه‌مه‌نی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كردووه.
- ئه‌مریكا له سێ خاڵی جیاوازدا له دێرازۆر خاوه‌نی بنكه‌ی سه‌ربازییه
له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی ده‌ستیپێكردووه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی هه‌ژموونی له باكووری سووریا كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز و پێداویستی سه‌ربازیی بۆ دێرازۆر زیادكردووه، دوواینجاریش له 28ی تشرینی یه‌كه‌مدا كاروانێكی 170 ئۆتۆمبێلی ره‌وانه كردبوو. ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌ش گه‌وره‌ترین گواستنه‌وه‌یه له‌وه‌ته‌ی ئه‌مریكا له عێراقه‌وه كاروان ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له روونكردنه‌وه‌كه‌ی 23ی تشرینی یه‌كه‌میدا، باسی له‌وه كرد كه كێڵگه نه‌وتیه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریایان خستووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی وڵاته‌كه‌شی له‌وێ جێگیر ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا ئه‌مریكا كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی سووریایه وه‌ك بنكه به‌كارده‌هێنێت، له سێ خاڵی جیاوازی دێرازۆردا بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌یه.
خۆرئاوای پارێزگای دێرازۆر له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددایه، به‌ری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌ش كه كێڵگه نه‌وتیه‌كانی لێیه له‌ژیر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دایه.