Hacer Başer,Zana Natık Kerem
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
ریاز ــ AA
بۆرسەی سعوودیە رایگەیاند، رەزامەندی نیشانداوە كە بەشێك لە پشكەكانی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی وڵاتەكەی (ئارامكۆ) بخاتە بازاڕەوە.
پێشتر كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعوودیە (ئارامكۆ) داوای كردبوو كە بەشێك لە پشكەكانی بخرێتە بازاڕەوە.
لە راگەیەندراوێكدا، دەستەی بازاڕی دارایی سعوودیە ئاماژەی بەوەكردووە كە بەر لەوەی بەشێك لە پشكەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ بخاتە بازاڕەوە وردەكاری زیاتر لەوبارەوە بڵاودەكاتەوە.
زاندراوە، وردەكارییەكان پەیوەستن بەو زانیاری و داتایانەی كە وەبەرهێنەر پێویستە لێی ئاگادار بێت لە رەوشی كۆمپانیاكە، لەوانە داتاکانی دارایی و هەروەها چالاكی چەند ساڵی رابردووی كۆمپانیاكە.
لە ٢٠١٨دا سعوودیە چوار جار خستنەڕووی بەشێك لە پشكەكانی كۆمپانیای ئارامۆكۆ لە بازاڕەكانی خۆجێی و بۆرسەكاندا داوا خستبوو.
لە ١٤ی ئایلوولی رابردوودا حووسییەكان رایانگەیاندبوو كە بە ١٠ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێرشیانكردووەتە سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە.
ئەو هێرشانەی حووسییەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمیی بەتوندی ئیدانەكرا و لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەكان تۆمەتباركرد.
پێشتر ئێران بۆ چەند جارێك رەتیكردبوویەوە كە هیچ پەیوەندییەكی بەو هێرشانەوە هەبووبێت كە لە ماوەكانی رابردوودا كرانە سەر دوو دامەزراوی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ.