جيهان

لیبیا.. بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی معێتیقە لە لایەن هێزەكانی حەفتەرەوە

- راگەیەندرا كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی معێتیقە رۆژهەڵاتی شاری تەرابلوس پایتەختی لیبیا بە چڕی لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سەربە هێزەكانی جەنەراڵ خەلیفە حەفتەرەوە بۆردومانكراوە.

Gülşen Topçu, Zana Natık Kerem  | 04.11.2019 - نوێکردنەوە : 05.11.2019
لیبیا.. بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی معێتیقە لە لایەن هێزەكانی حەفتەرەوە

Libyan

تەرابلوس ــ AA

راگەیەندرا كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی معێتیقە رۆژهەڵاتی شاری تەرابلوس پایتەختی لیبیا بە چڕی لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سەربە هێزەكانی جەنەراڵ خەلیفە حەفتەرەوە بۆردومانكراوە.

لەوبارەوە گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی "گڕكانی توڕەیی" سەربە هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، مستەفا مەجعی لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە لە دوێنێ‌ یەكشەممەوە تا ئێستا، فڕۆكە جەنگییەكانی سەربە هێزەكانی جەنەراڵ خەلیفە حەفتەر چوار جار بەچڕی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی معێتیقەیان بۆردومانكردووە.

مستەفا مەجعی زانیاری زیاتری لەوبارەوە نەخستەڕوو، هەروەها هێزەكانی جەنەراڵ خەلیفە حەفتەریش هیچ زانیاری و روونكردنەوەیەكیان لەوبارەوە بڵاونەكردووەتەوە.

ئەم پێشهاتەش لە كاتێكدایە كە هێشتا هێرشی هێزەكانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر كە لە ٤ی نیسانی رابردوودا بۆسەر شاری تەرابلوس دەستیان پێكردووە، بەردەوامە.

لە بەرامبەردا هێزەكانی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدانراوە، ئۆپەراسیۆنێكیان لەژێر ناوی "گڕكانی توڕەیی" بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی هێرشی میلیشیاكانی حەفتەر دەستپێكردووە.

حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، ژمارەیەك وڵاتی هەرێمیی لەنێویاندا ئیمارات بەوە تۆمەتبار دەكات كە پاڵپشتی دەكەن لە هێزەكانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر بە تایبەتیش لەو هێرشانەی كە بۆسەر شاری تەرابلوس و هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی ئەنجامی دەدەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın