Hakan Çopur
06 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2021
واشنتۆن – AA
ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ئامادەکاریدایە بۆ دەرھێنانی ناوی حوسییەکان لە لیستی تیرۆر، کە دۆناڵد ترەمپ لەم دواییانەدا ئەم رێکخراوەی خستە لیستی "رێکخراوە تیرۆریستە بیانییەکان".
گەورە بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووەکە لەمبارەیەوە ئیدارەی ترەمپ کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە.
بەم جۆرە ئیدارەی بایدن لە ماوەیەکی کەم دا کارەکە تەواو دەکات و ناوی حوسییەکانی یەمەن بە فەرمی لە لیستی "رێکخراوە تیرۆریستە بیانییەکان" دەردەھێنێت.
ئەم بەرپرسە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تێڕوانینی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ حوسییەکان ھیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە، ئەم ھەنگاوەش لەم پێناوەدا نراوە کە قەیرانی مرۆیی لە یەمەن بەرەو خراپتر نەچێت.