Abdullah Shukur
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن:
"ئەمریکا پشتیوانی لە تورکیا وەک ھاوپەیمانی خۆی دەکات. پشتیوانی ئێمە ھەمیشەییە و ھەرگیز ناھەژێت".
"ئەم ھەوڵەی کودەتا نەک تەنھا دژی حکوومەتی تورکیا بەڵکو ھێرشێکە دژی گەلی تورکیا ئەنجامدراوە. ئەمە گەورەترین ناپاکییە لە دژی بەھاکانی ئەم وڵاتە. ئەمانە گرووپێکی بچووکن و سوێندیان بە خزمەتکردنی ئەو کەسانە خواردووە کە دەیانپارێزن".
جۆ بایدن لەبارەی نەھاتنی بۆ تورکیا بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە دوای ھەوڵی کودەتاکە گوتی: "گەلی ئەمریکا لەگەڵ ئێوەیە. باراک ئۆباما یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دەستبەجێ لە دوای ھەوڵی کودەتاکە تەلەفۆنی کردووە. داوای لێبوردن دەکەن بریا زووتر سەردانی ئێرەم بکردایە".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن رایگەیاند: "ئەمریکا پشتیوانی لە تورکیا وەک ھاوپەیمانی خۆی دەکات. پشتیوانی ئێمە ھەمیشەییە و ھەرگیز ناھەژێت".
لە دوای کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا.
بایدن ئەوەی بەبیر ھێنایەوە کە بە ھێلیکۆپتەرێک ھەڵکوتراوەتە سەر ئەو ئۆتێلەی کە ئەردۆغانی تێدابووە بەڵام ئەردۆغان و خانەوادەکەی ١٥ خولەک پێش ئەوە دەرچوون و بەمەش رزگاریان بووە.
بایدن گوتیشی: "دەمەوێ بیربکەمەوە کە ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکی لە کاتێکدا خانەوادەی سەرۆک لە پشوودان، بێت و شتێکی وا بکات چی روودەدات. ئەمە پەرلەمانی تورکیاش بەھەمان شێوە دەگرێتەوە. دەرفەتی ئەوەشم ھەبوو کە ئاسەواری ئەو ھێرشانە لە پێش دەرگای سەرۆکایەتی کۆمار ببینم".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن گوتیشی: "لەوانەیە بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە لە کاتی رووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکان بیر لەوە بکاتەوە کە جیھان لە ھاریکاری کردنیان درەنگ کەوتووە. بەم ھۆیەش من ئێستا لێرەم. دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە چەند دڵگرانم. من بە ئاشکرای بڵێم ئەمریکا پشتیوانی لە تورکیا وەک ھاوپەیمانی خۆی دەکات. پشتیوانی ئێمە ھەمیشەییە و ھەرگیز ناھەژێت ئەم ھەوڵەی کودەتا نەک تەنھا دژی حکوومەتی تورکیا بەڵکو ھێرشێکە دژی گەلی تورکیا ئەنجامدراوە. ئەمە گەورەترین ناپاکییە لە دژی بەھاکانی ئەم وڵاتە. ئەمانە گرووپێکی بچووکن و سوێندیان بە خزمەتکردنی ئەو کەسانە خواردووە کە دەیانپارێزن"
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لەبارەی نەھاتنی بۆ تورکیا بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە دوای ھەوڵی کودەتاکە گوتی: "گەلی ئەمریکا لەگەڵ ئێوەیە. باراک ئۆباما یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دەستبەجێ لە دوای ھەوڵی کودەتاکە تەلەفۆنی کردووە. داوای لێبوردن دەکەن بریا زووتر سەردانی ئێرەم بکردایە".