Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
تاران - AA
حكوومه‌تی ئێران پێشنیازی بانكی ناوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد بۆ لادانی چوار سفر له‌سه‌ر دراوی ریال و گۆڕینی یه‌كه‌ی دراوه‌كه بۆ تمه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار، حه‌سه‌ن روحانی كۆبووه‌ته‌وه، پێشنیازی بانكی ناوه‌ندیی بۆ لادانی چوار سفر له‌سه‌ر ریال و گۆڕینی یه‌كه‌ی دراوی وڵات بۆ تمه‌ن، په‌سه‌ندكردووه.
له په‌یامێكیشدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، مه‌حمود واعیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لتر، تاوتوێ ده‌كرێت.
مه‌حمود واعیزی رایگه‌یاندووه "پێشتریش پێشنیازی لادانی چوار سفری دراوی نیشتمانیی له رۆژه‌ڤماندا بوو. ریال ته‌نها له كاروباره بانكییه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام ته‌مه‌ن له‌نێو خه‌ڵكدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه ئه‌وه‌مان به گونجاو زانی كه به‌كارده‌هێنرێت".
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، عه‌بدولناسر هیممه‌تی پێشتر رایگه‌یاندبوو ئه‌و پێشنیازه‌ی بۆ لادانی چوار سفری سه‌ر ریال له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئامادهیكردبوو، پێشكه‌ش بە حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه.