Muhammet Ali Kemal
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
باڵیۆزی تورکیا لە خەرتوم جەمالەدین ئایدن، رایگەیاند بڕیاری سەرەتایی بە حکوومیکردنی خوێندنگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لە مانگی کانوونی دووەمدا دراوە بەڵام لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوەکەوە لە ١٥ی تەمووزدا، پرۆسەی بە حکوومیکردنی خوێندنگەکان خێراکراوە. لەو بارەیەشەوە سەرۆکایەتی کۆماری سودان دەستی بەکارەکانی بە حکوومیکردنی خوێندنگەکان کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش بانگێشتی شاندێکیان لە وەزارەتی پەروەردەی تورکیاوە کردووە.
جەمالەدین ئایدن باسی لەوەکرد ئەو شاندەی لە وەزارەتی پەروەردەی تورکیاوە هاتوون، زانیارییان سەبارەت بە پرۆسەی بە حکوومیکردنی ئەو دوو خوێندنگەیە پێدەدرێت کە یەکێکیان لە خەرتومی پایتەخت و ئەوی دیکەیان لە نیالایە.
ئایدن ئاشکرایکرد لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، لە زۆرێک لە دامەزراوە فەرمییەکانی سودانەوە پەیامی پشتیوانیی ئاراستەی تورکیا کرا و رایگەیاند: ''تا ئێستاش سەردانەکان بەمەبەستی پشتیوانیکردن بۆ باڵیۆزخانەکەمان بەردەوامە. لەسەر ئاستی جیاواز زانیاریمان داوەتە دامەزراوە فەرمییەکان، لە ئێستاشدا بەردەوامین لەسەر ئەو کارە''.
هاوکات ئەوە زانراوە کە سەرۆکایەتی کۆمار بڕیاری داخستنی ئەو دامەزراوانەی دیکەی داوە کە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە هەیە.