Tufan Aktaş,Mehmet Nuri Uçar,Hemın Othman Mohammed
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2019
خه‌رتوم - AA
هێزه ئه‌منییه‌كانی سوودان هه‌ندێک له‌و كه‌سانه‌ی ئازاد كرد كه له میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری عهتبەرەی كه‌ناری نیل ده‌ستگیری كردبوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له گه‌واهیده‌رانی وه‌رگرتووه، خۆپیشانده‌رانی شاری عهتبەرە به‌ره‌و ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ری رۆیشتوون بۆ داوای ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌ره‌تادا به به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ ده‌ستوه‌ردانی له خۆپیشانده‌ران كرد، به‌ڵام به هۆی پێداگری خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌شێك له ده‌ستگیركراوانی ئازادكرد.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه پاش ته‌واوكردنی رێكاره‌كان ئه‌وانه‌ی دیكه كه ماون ئازاد ده‌كرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له گه‌واهیده‌رانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، رابه‌رانی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن له گرتووخانه‌ی کۆبەر ئازادكراون، به‌ڵام زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه ئازادكراون.
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی سوودان، سوپای ئه‌و وڵاته پاش ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌مارۆی ته‌له‌ڤیزیۆن و رادیۆیی ده‌وڵه‌تیدا له فڕۆكه‌خانه‌ی خه‌رتوم گه‌شته‌كان راگیرا و ته‌نها رێگه به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه ده‌درێت.
له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان جێگیركردنی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا به‌دیده‌كرێت.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزەکانی سوپا هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرکردەکانی پارتی کۆنگرەی نیشتمانی دەسەڵاتداریان دەستپێکردووە.