Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
مۆسكۆ - AA
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگەیاند کە لە نزیكەوە چاودێریی رووداوەكانی سوودان دەكەن و گوتی: "ئەوەی لە سوودان دەگوزەرێت، پرسێکی ناوخۆییە و ئاواتەخوازین رەوشەکە بگەڕێتەوە چوارچێوە دەستوورییەکان".
دمیتری پێسكۆڤ لەبارەی جمومۆڵە سەربازییەكانی سوودانەوە بۆ رۆژنامەوانان دوا.
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسكۆڤ جەختیكردەوە كە بەوریاییەوە چاودێریی رووداوەكانی سوودان دەكەن و هیوای خواست دۆخەكە نەگاتە ئاستێك كە خەڵكی زیانیان بەربكەوێت و گوتی:
"ئەوەی لە سوودان دەگوزەرێت، پرسێکی ناوخۆییە و ئاواتەخوازین رەوشەکە بگەڕێتەوە چوارچێوە دەستوورییەکان".