Hamdi Yıldız,Rewa Mahmood Hasan
04 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2019
خەرتوم - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی خەرتومی پایتەختی سوودان لەئەنجامی دەستێوەردانی سوپا گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە ٣٥ کەس.
لە راگەیەندراوی کۆمیتەی پزیشکانی سوودان ئاماژە بەوە کراوە ژمارەی ئەو کەسانەی لەبەردەم بارەگای گشتی لە خەرتووم لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازییەوە کوژراون گەیشتە ٣٥ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هێرشەکەدا سەدان کەس برینداربوون کە دۆخی زۆربەیان ناجێگیرە.
لەلایەکی ترەوە هۆکاری ئاشکرا نەبوونی ژمارەی تەواوی قوربانیان دەگەڕێتەوە بۆ گەمارۆدانی نەخۆشخانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و میلیشیا چەکدارەکان و لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت هێرش کراوەتە سەر دکتۆرەکان و دەستگیر کراون، هاوکات باس لەوە کراوە زۆربەی تەرمەکانی نێو مەیدانەکە لەلایەن میلیشیاکانی جانجاڤید-ەوە فڕێدراونەتە رووباری نیلەوە.