قوتابیانی قوتابخانهی مهعاریف فێری بهكارهێنانی تهلیسكۆب دهكرێن
- قوتابخانهی نێودهوڵهتیی مهعاریف له ههولێر لهرێگهی وانهی پراكتیكییهوه قوتابییانی لهسهر فێربوونی بهكارهێنانی ئامێری تهلیسكۆب رادههێنێت.
Arbil
ھەولێر - AA
قوتابخانەکە لەرێگەی تەلیسکۆبەوە دەیەوێت وانەکانی بباتە بواری پراکتیک و بە قسەی بهڕێوهبهری وهقفی مهعاریف لە عێراق، قوتابخانەکە کار و پڕۆژەی دیکەشیان ھەیە بۆ قوتابیانیان.
قوتابخانەی نێودەوڵەتیی مەعاریف لە ھەولێر چالاکی بەردەوامیی ھەیە و لەرێگەی وانەی پراکتیکییەوە دەیانەوێت ئاستی خوێندن لەو قوتابخانەیە گەشە پێ بدەن.
لەمبارەیەوە بەرێوەبەری وەقفی مەعارف لە عێراق محەممەد ئەمین شیمشەک لە کاتی چالاکییەکەیان کە بریتی بوو لە دانانی ئامێری تەلیسکۆب و تاقیکردنەوە و بەکارھێنانی لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەکەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە پەروەردەی منداڵ لە چوارچێوەی دیوارە داخراوەکاندا نابینین و دەمانەوەێ قوتابیان ئێمە زانیارییەکان بە کرداری و پراکتیکی ئەزموون بکەن".
ھەروەھا گوتیشی: "ئێمە ئەمرۆ کۆمەڵەیەکی گەردوونییمان پێکھێناوە لە سەرەتا لە نێو ھۆڵەکانی خوێندن بە شێوازی تیۆری ئەم وانەیەمان پێشکەش کردووە و ئێستا ئەم قوتابیانە بە کرداری و لەرێگەی ئامێرەکەوە ئەزموون دەکەن".
ھەروەھا ناوبراو لەدرێژەی لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیشی کردەوە: "ئەم فێربوونی وانەیە ە بە کردەیی و لە رێ تەلیسکۆبەوە منداڵ دەتوانێ ئەزموونی بکات و باشتر فێر ببێت و چونییەتی بە کارھێنان و ناساندنیشی ئاسان دەکەینەوە".
گوتیشی" ئەم ئێوارەیەش قوتابیانی ئێمە لە گەڵ خێزانەکانیان ئەم چالاکییەیان بەرێوە برد و ئامێرەکەیان تاقیکردەوە و بووە مایەی دڵخۆشی ئەوان".