خوێندنگه‌ی مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا ساڵی نوێی خوێندنی ده‌ستپێكرد
- له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، خوێندنگه‌كانی وه‌قفی مه‌عاریفی توركی له‌و شاره ده‌رگاكانیان به‌ڕووی خوێندكاران‌دا كرده‌وه.
Baghdad
به‌غدا - AA
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، خوێندنگه‌كانی وه‌قفی مه‌عاریفی توركی له‌و شاره ده‌رگاكانیان به‌ڕووی خوێندكاران‌دا كرده‌وه.
یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندنی خوێندنگه‌ی مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڕه‌كی زه‌ییونه‌ی به‌غداد لێدرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی مه‌عاریف له عێراق، محه‌مه‌د ئه‌مین شیمشه‌ك له میانی رێوڕه‌سمێكدا له خوێندنگه‌كه وتارێكی پێشكه‌شكرد و وه‌بیریهێنایه‌وه كه ئه‌مساڵ دووه‌م ساڵی په‌روه‌رده‌ییانه له عێراق.
شیشمشه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ساڵی رابردوو له خوێندنگه‌ی مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر قۆناغێكی سه‌ركه‌وتووی په‌روه‌رده‌ییان به‌سه‌ربردووه و گوتی: "ئه‌مساڵیش لێره هه‌موو پێكه‌وه سه‌ركه‌وتنی گرنگ تۆمار ده‌كه‌ین. ستافێكی خاوه‌ن ئه‌زموونمان هه‌یه كه له چه‌ندین شوێنی جیهان ئه‌ركیان وه‌رگرتووە".
هاوكات باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز وتارێكی پێشكه‌شكرد و سوپاسی خێزانی خوێندكاره‌كانی كرد كه منداڵه‌كانیان به خوێندنگه‌كانی مه‌عاریف سپاردووه.
فاتیح یڵدز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له عێراق خه‌ڵكی تێڕوانینی باشیان هه‌یه بۆ توركیا و گوتی: "ئێوه خێزانی خوێندكاران و خوێندكاره‌كان، ده‌زانن بۆچی ئه‌م خوێندنگانه‌تان هه‌ڵبژاردووه. ئێمه‌ش نه ئێوه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین له‌باره‌ی تێڕوانینتانه‌وه بۆ توركیا، نه خۆشمان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین."
- "من باوكی فه‌خریی هه‌ر منداڵێكم"
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز جه‌ختیكرده‌وه كه خوێندنگه‌كانی مه‌عاریف له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاست به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و گوتی:
"وڵاتێكی خاوه‌ن هێز و متمانه له‌پشت ئه‌م خوێندنگانه‌وه‌یه. من لێره‌دا باوكی فه‌خریی هه‌ر منداڵێكم. وه‌قفی مه‌عاریف له میانی سێ ساڵی رابردوودا له 35 وڵات به‌رپرسیارێتیی زیاتر له 30 هه‌زار خوێندكار وه‌رگرتووه. ئێمه چاودێریی ته‌واوی كاره‌كانی خوێندنگه‌كان ده‌كه‌ین كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری خوێندكارانیش هه‌یه."
رێوڕه‌سمه‌كه‌ی خوێندنگه‌ی مه‌عاریفی نێوده‌ڵه‌تیی به‌غدا به گوێگرتن له پارچه‌یه‌ك مۆسیقا كۆتایی هات.
دواتر باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز سه‌ردانی خوێندنگه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌قفه‌كه‌ی كرد له گه‌ڕه‌كی مه‌نسور.
وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا له عێراق له چوارچێوه‌ی سێ كەمپدا 10 خوێندنگه‌ی هه‌یه و له دوو كەمپی به‌غدا- هەزار و 200 خوێندكار و له هه‌ولێریش 800 خوێندكاری هه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن