Zuhal Demirci,Mehmet Alaca
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز رایگه‌یاند کە سه‌ردانە چاوه‌ڕوانكراوی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆتایی ئه‌مساڵدا بۆ عێراق، گرنگیی زۆری ده‌بێت بۆ پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و گوتی: "ئه‌مساڵ له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراقه‌وه ده‌بێته ساڵی وه‌رچه‌رخان. ده‌مانه‌وێت ئه‌مه باش بنرخێنین".
فاتیح یڵدز له میانی به‌شداریكردنی له 11یه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزهكاندا له ئه‌نقه‌ره، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مساڵ ده‌ستپێكێكی باش بووه له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراقه‌وه و چه‌ندین سه‌ردان له نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجامدراوه و رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ساڵدا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ئاستی باڵادا، سه‌ردانی عێراق بكات.
فاتیح یڵدز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر رێككه‌وتن له 2009دا واژووكراون و هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراون و رایگه‌یاند، له‌ڕووی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه و له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراقه‌وه، ئه‌مساڵ ساڵی وه‌رچه‌رخان ده‌بێت.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا وه‌بیری هێنایه‌وه كه توركیا به‌ڵێنی پێنج ملیار دۆلاری بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق داوه دوای پاككردنه‌وه‌ی له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و گوتی:
"ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مانه له مه‌یدانه‌كه‌دا ببینین. ده‌مانه‌وێت ئه‌م قۆناغه باش هه‌ڵبسه‌نگێنین و سه‌ردانی سه‌ركۆمارمان وه‌ك وه‌ك پاڵنه‌رێكی گرنگ به‌كاربهێنین".
فاتیح یڵدز هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئامانجیانه له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان-دا بۆ عێراق، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێنج ملیار دۆلارهكهدا رابگه‌یه‌نن و گوتی:
"ئه‌مساڵمان وه‌ك ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بازرگان و وهبهرهێنهكانمان بۆ عێراق ده‌ستنیشان كردووه. له‌وباره‌یه‌شه‌وه له مه‌یدانه‌كه‌دا چالاكیی گرنگمان ئه‌نجامداوه".
- ده‌روازه‌ی سنووری
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه گوتی: "له‌باره‌ی ده‌روازه‌ی دووه‌مه‌وه له دیداره‌كانماندا له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتووینه‌ته ئاستێكی باش، به‌ڵام نابێت راستییه‌كانی عێراقمان بیربچێته‌وه".
فاتیح یڵدز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌روازه‌ی سنووری ئۆڤا هێڵێكی ستراتیجییه بۆ توركیا و گوتی: "ئه‌م ده‌روازه‌یه ده‌بێته جێگره‌وه‌یه‌كی دووه‌م. پێویستمان به زیاتره. عێراق كه هه‌شت ده‌روازه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، توركیاش لانیكه‌م پێویستی به ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌یه".
- پلانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی عێراق ئاماده‌كراوه
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز باسی له دیداره‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بۆ عێراق، وه‌یسه‌ل ئه‌رۆغڵو سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئاوی عێراق كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی عێراق كردبوو و رایگه‌یاند، كێشه‌ی ئاوی عێراق زیاتر له‌وه‌ی كێشه‌ی بڕه‌كه‌ی بێت، كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه و توركیا به‌ڵێنی پێداوه هه‌ماهه‌نگیی بكات له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنیه‌وه.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا باسی له‌وه كرد له پلانه‌كه‌ی ئهرۆغڵودا چه‌ندین پێشنیاز له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو و سه‌ردانه‌كه‌ی به‌گشتی ئه‌رێنی بووه.
فاتیح یڵدز له‌باره‌ی كێشه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه كێشه‌ی ئه‌مساڵ نییه و په‌یوه‌ندیداریشه به به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌وه.
- داوا ده‌كه‌ین پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانمان پێ بڵێن
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له عێراق رێژه‌ی سه‌دا 45ی پێداویستیی ناوخۆیی پڕده‌كاته‌وه و رێژه‌ی سه‌دا 73ی هه‌نارده‌ی هێلكه له توركیاوه بۆ عێراق ده‌ڕوات و به‌هاكه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 309 ملیۆن دۆلار.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سنوورداركردنی هاورده‌ی هێلكه له توركیاوه بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنی ناوخۆیی عێراقه و گوتی: "عێراق له‌و ماوه كورته‌دا ناتوانێت ئه‌و جیاوازییه پڕ بكاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه ئاشكرایه كه ئێستا عێراق كراوه‌یه بۆ هاورده. له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بابه‌ته‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ین. داوایان لێده‌كه‌ین پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانمان پێ بڵێن. له قۆناغی ئاینده‌دا له‌وباره‌وه به‌ره‌وپێشچوون له ئارادا ده‌بێت".
- چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر-به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیادایه
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له‌به‌رچاو بگیرێت، پێویسته له‌گه‌ڵ ته‌واوی عێراقدا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستدا بن و گوتی: "چاره‌سه‌ری به‌شێك له كێشه‌كانی نێوان به‌غدا-هەولێر كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراق".
فاتیح یڵدزههروهها رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌ندێك بابه‌تدا ناتوانن رێكبكه‌ون، توركیا هه‌ندێك جار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و گوتی:
"له‌به‌رئه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرنگه. له‌م خاڵه‌ی ئێستادا گرنگه به‌غدا و هەولێر له نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی رێكبكه‌ون. كاتێك ئه‌مانه چاره‌سه‌ر كران، باوه‌ڕم وایه توركیاش به شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌ڵوێستیدا به‌رامبه‌ر عێراق، هاوكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق".