Nazlı Yüzbaşıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی به‌رنامه‌ی سكۆڵارشیپ-سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵگا خزمه‌كان و توركه‌كانی ده‌ره‌وه، ساڵانه پێنج هه‌زار قوتابی كه له ١٦٧ وڵاته‌وه ده‌چن له زانكۆكانی توركیا ده‌خوێنن.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵگا خزمه‌كان و توركه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند ئه‌و قوتابیانه‌ی ده‌ره‌وه كه له میانی به‌رنامه‌ی سكۆڵارشیپ ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه رووده‌كه‌نه توركیا.
بۆ ئه‌مساڵ ١٤٥ هه‌زار و ٧٠٠ قوتابی له ١٦٧ وڵاتی جیاوازه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگیرانیان له زانكۆكانی توركیا بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا فۆڕمی سكۆڵارشیپیان پڕكرده‌وه.
له ئاكامی هه‌ڤپه‌یڤین و هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵگا خزمه‌كان و توركه‌كانی ده‌ره‌وه له‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌ی فۆرمه‌كانیان پڕكردبۆوه پێنج هه‌زار قوتابی ناویان گه‌ڕایه‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندنیش له زانكۆكاندا، ئه‌و قوتابیانه‌ی ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ره به‌ره دێن بۆ توركیا.
- سكۆڵارشیپی توركیا
ئه‌م پڕۆژه‌یه كه له ١٩٩٢ به ناوی "پڕۆژه‌ی قوتابی مه‌زن" له توركیا ده‌ستیپێكرد و له ٢٠١٢ه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵگا خزمه‌كان و توركه‌كانی ده‌ره‌وه به ناوی "سكۆڵارشیپی توركیا"وه به‌رده‌وامی پێدرا، قوتابیانی ده‌ره‌وه له رێگای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه دوای ته‌واوكردنی خوێندن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان و خزمه‌ت به گه‌لی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌بن به پردی په‌یوه‌ندی له نێوان وڵاتی خۆیان و توركیا.
قوتابیانی بیانی هه‌موو ساڵێك له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌توانن له رێگای ئینته‌رنێته‌وه فۆرمی سكۆڵارشیپ پڕبكه‌نه‌وه و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانیش به رێگای ئینته‌رنێت هاوپێچ بكه‌ن. دواتر له نزیكه‌ی ١٠٠ خاڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان قوتابیان بانگهێشت ده‌كرێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڤپه‌یڤین.
ئه‌وانه‌ی له ههڤپهیڤینهكاندا هه‌ڵسه‌نگاندنی باشیان بۆ ده‌كرێت و ناویان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به درێژایی ماوه‌ی خوێندن له لایه‌ن توركیاوه ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت كه بڕه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه ده‌توانێت قوتابی له توركیا پێی بژی. به‌شی ناوخۆییان ده‌درێتێ و خواردنیشیان بۆ دابین ده‌كرێت. هه‌روه‌ها بیمه‌ی ته‌ندروستیشیان بۆده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك كۆرسی زمانی توركی بۆ ئه‌و قوتابیانه ده‌كرێته‌وه، پاشان ده‌چن له‌و زانكۆ و به‌شانه ده‌ست ده‌كه‌ن به خوێندن كه ناویان بۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
تكیتی فڕۆكه‌ی هاتنی یه‌كه‌مجار و گه‌ڕانه‌وه‌یشیان بۆ دواجار له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵگا خزمه‌كان و توركه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ده‌بڕدرێت.
- ده‌رچووانی توركیا
ده‌رچووانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی خوێندن كه دواتر وه‌ك باڵیۆزانی خۆبه‌خش بۆ وڵاته‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بنه پردی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كانیان و توركیا.
"ده‌رچووانی توركیا" تاكو ئێستا زیاتر له ١٥٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه له ١٦٠ وڵات. له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌و ده‌رچووانه بوونه‌ته به‌رپرسی حكوومی، كارساز، رۆژنامه‌وان، مامۆستای زانكۆ و سیاسه‌تمه‌دار و رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێن له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا.