Haydar Karaalp,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
به‌غدا - AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غداد فاتیح یڵدز، به‌فه‌رمی داواكاریی پێشكه‌شی به‌رپرسانی عێراق كردووه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له شاره‌كانی كه‌ركووك و نه‌جه‌ف.
لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو، یڵدز رایگه‌یاندوه، کردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه له شاره‌كانی كه‌ركووك و نه‌جه‌ف گرنگه بۆ توركیا و گوتی، "وه‌ك هه‌نگاوی پلانی له‌مێژینه‌مان، داواكاریی فه‌رمیمان پێشكه‌شی به‌رپرسانی عێراق كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له كه‌ركووك و نه‌جه‌ف. ئه‌م بابه‌ته له‌ساڵانی رابردووش‌دا له‌په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كاندا لهكارنامهدا بووه".
یڵدز رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت له‌م كاته‌دا كه كۆنسوڵخانه‌كانی مووسڵ و به‌سره دهخهنهوهكار، ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه له‌شاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌نجامبده‌ن.
یڵدز رایگەیاند: "هه‌ردووكیان هه‌م بۆ عێراق و هه‌م بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا شاری گرنگن. كاتێك لێره‌دا كۆنسوڵخانهمان كرده‌وه، ناوه‌ندی پێدانی ڤیزه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه. له‌ئێستادا ناوه‌ندی پێدانی ڤیزه بۆ باشووری عێراق، ته‌نها له به‌غدا هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانهدا له شاره‌كانی دیكه، ناوه‌ندی پێدانی ڤیزه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه."
ناوبراو راشیگه‌یاند له كه‌ركووك به‌رله كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه ناوه‌ندی پێدانی ڤیزه ده‌كه‌نه‌وه و گوتی، "به‌هۆی بوونی برا توركمانهكانمانهوه، كه‌ركووك له‌گه‌ڵ توركیادا په‌یوه‌ندیی خوێن و ره‌چه‌ڵه‌كی هه‌یه و شارێكی جیاوازه. جگه له‌وه عه‌ره‌ب و كورد و مه‌سیحییه‌كانی كه‌ركووكیش په‌یوه‌ندییه‌كی ریشه‌یی و مێژووییان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه".
یڵدز به‌بیری هێنایه‌وه كه له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا دوو جار سه‌ردانی كه‌ركووكی كردووه و گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌مان كردووه چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیان له‌وێ. ئه‌م (كۆنسوڵخانهیه) ده‌گاته هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركووك و ده‌بێته نوێنه‌رایه‌تییه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی كۆماری توركیا له وه‌به‌رهێناندا له بواره‌كانی وه‌ك ئابووری، ژێرخان، بازرگانی له كه‌ركووك".
یڵدز له‌باره‌ی گرنگی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له نه‌جه‌فیش گوتی: "نه‌جه‌ف هه‌م بۆ عێراق و بۆ جیهانی ئیسلامیش ناوه‌ندێكی گرنگه. كه ده‌ڵێی نه‌جه‌ف رێك كوفه و كهربهلاشت به مێشكدا دێت. به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌وێ شوێنی ئههلیبهیته. توركیا و هاووڵاتییانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لایان خۆش ده‌وێ. ره‌هه‌ندێكی دیكه بابه‌تی ئاینی و گه‌شتیاری ئایینییه. ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییمان سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌ن. نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له رووی بازرگانی و ئابووریشه‌وه بۆ عێراق گرنگن".
فاتیح یڵدز له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: "له قۆناغی داهاتوودا له ژێر سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌كانی عێراقدا به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان باسیان لێوه ده‌كه‌ین".