Tuğrul Çam,1 23
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
زیاتر لە ١٧ هەزار کەس کە زۆربەیان ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچین، لەتورکیاوە رۆیشتوونەتە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپاو داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست بەرپرسانی تورکیا کەوتووە، بە هەزاران کەس لەو هاووڵاتیانەی لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ تورکیایان بەجێ هێشتووە ئەندامی فەتۆ-ن و لە ئێستادا لە ئەڵمانیا و یۆنان و وڵاتانی تری ئەندامی یەکێتی ئەورووپا داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا کۆچیان کردووە و داوای مافی پەنابەرییان کردووە، ١٧ هەزار کەسی تێپەڕ کردووە، زۆرێک لەو کەسانە ئەندامی فەتۆ (رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی)ن. هاوکات ژمارەیەکی تریان ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەن.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە هەندێک لە هاووڵاتیانی تورکیا، پێشتر داوای مافی پەنابەریان کردووە لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، هاوکات مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە)یان هەبووە، بۆیە داوای مافی پەنابەرییان نەکردووە.
ئۆفیسی راپرسی ئەورووپا (Eurostat) رایگەیاندووە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا داواکردنی مافی پەنابەریی لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لەلایەن تورکەکانەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. لەمانگی ئایاردا ١٠ هەزار و ٦٢٣ کەس دۆسیەی کراوەی داواکار پەنابەرییان هەبووە، لە کۆتایی تشرینی یەکەمدا لیستی ناوی ئەو کەسانەی چاوەرێی مافی پەنابەری دەکەن، گەیشتۆتە ١٧ هەزار و ٣٣٢ کەس.
ئەگەر هەیە هۆکارێکی تری زیادبوونی ژمارەی ئەو تورکانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن، پەیوەندی هەبێت بە قۆناغی هەڵگرتنی ڤیزەی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا.