Emre Gürkan Abay,1 23
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
مۆسکۆ - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند لە پشت بڕیاری کشانەوەی یەکەکانی ئەمریکا لە سووریاوە چەندین نیشانەی پرسیار خۆیان مەڵاس داوە و گوتی،"بەڵام بڕیاری کشانەوەی هێزەێکی سەربازیی کە بەشێوەیەکی ناسایی لە وڵاتێکدایە، هەنگاوێکی راستە"
لاڤرۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڵەستین ریاز ئەلمالیکی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لاڤرۆڤ هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە سووریا کردو گوتی، "نیشانەیەکی پرسیاری زۆر هەیە لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە یاخود جێبەجێ کردن و نەکردنیەوە .بەڵام بڕیاری کشانەوەی هێزێکی سەربازیی کە بەشێوەیەکی ناسایی لە وڵاتێکدایە، هەنگاوێکی راستە".
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەم کردنەوەی ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکان دەکەن لە ئەفغانستان، لاڤرۆڤ گوتی، "ئەمریکا پێشتریش لە ئەفغانستان دەرچوو، دواتر دووبارە هاتەوە، هەروەک هاوشێوەی عێراق. دەبێت سەیری ئەو رووداوانە بکەین کە بەراستی لە مەیدانەکە روودەدەن".