Eshat Fırat
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
قودس - AA
دوای ئەوەی خۆپیشاندانێک کرا بۆ دژایەتی کردنی پلانی باج خستنە سەر کڵێسەکانی قودسی رۆژهەڵات کە لەژێر دەسەڵاتی داگیرکانی شارەوانی قودسی سەر بە ئیسرائیلدایە و بەو بۆنەیەوە کڵێسای قیامەت رۆژی یەکشەممە داخرابوو، بڕیارە ئەمڕۆ بکرێتەوە.
پاتریکی ئۆرسۆدۆکسی رۆمی قودس تیۆفیلۆس-ی سێهەم لە نوسراوێکدا دەڵێت، "بەمەبەست راگرتنی پلانی زاڵمانەی باج خستنە سەر کڵێسا لەلایەن شارەوانی قودسەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بۆماوەی سێ رۆژ کڵێسای قیامەت داخراو ئەمڕۆ دەکرێتەوە".
پاتریکی سێهەم تیۆفیلۆس رایگەیاندووە کە هەڵپەساردنی بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆوە ئەنجامی هیچ راوێژێک نەبووە، بەڵام هەنگاوێکە بۆ کۆتایی هێنان بەو هەنگاوانەی کڵێساکان دەکاتە ئامانج.