Abdel Ra'ouf Daoud Abdel Ra'uof Arnaout,Hacer Başer
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
قودس - AA
دوای ئەوەی خۆپیشاندانێک کرا بۆ دژایەتی کردنی پلانی باج خستنە سەر کڵێسەکانی قودسی رۆژهەڵات کە لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاری شارەوانی قودسی سەر بە ئیسرائیلدایە و بەو بۆنەیەوە کڵێسا‌ی قیامەت رۆژی یەکشەممە داخرابوو، ئەمڕۆ كرایه‌وه.
ئه‌دیب جه‌واد جوده الحوسه‌ینی كه ئه‌ندامی یه‌كێك له‌و دوو خێزانه مسوڵمانهیه كه چه‌ندین سه‌ده‌یه كلیلی كه‌نیسه‌كه‌یان به‌ده‌سته، بۆ ئانادۆڵو دوا و رایگه‌یاند، بڕیاری داخستن و سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كه‌نیسه‌كه‌وه دراوه.
پاتریکی ئۆرسۆدۆکسی رۆمی قودس تیۆفیلۆس-ی سێهەم دوێنێ لە نوسراوێکدا رایگه‌یاندبوو، "بەمەبەستی راگرتنی پلانی زاڵمانەی باج خستنە سەر کڵێسا لەلایەن شارەوانی قودسەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بۆماوەی سێ رۆژ کڵێسا‌ی قیامەت داخراو سبه‌ی دەکرێتەوە".
پاتریکی سێهەم تیۆفیلۆس رایگەیاندووە کە هەڵپەساردنی بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆوە ئەنجامی هیچ راوێژێک نەبووە، بەڵام هەنگاوێکە بۆ کۆتایی هێنان بەو هەنگاوانەی کڵێسا‌کان دەکاتە ئامانج.