Mehmet Nuri Uçar
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
قودس – AA
سوپای ئیسرائیل له ناوچه‌ی عەیزه‌رییه سەربە قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو، ٤٦ فه‌ڵه‌ستینی بریندار كرد كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه‌یه.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه‌ی عەیزه‌رییه له لایه‌ن سوپای ئیسرائیل-ه‌وه گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه.
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند کە به هۆی به‌ركه‌وتنی بۆمبی گازی به‌ر سه‌ری، منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان گه‌یه‌نراوەته نه‌خۆشخانه و به هۆی به‌ركه‌وتنی بۆمبی گازی و بۆمبی فرمێسكڕێژەوە، ٤٥ فه‌ڵه‌ستینی دیكه برینداربوون و زیانیان به‌ركه‌وتووە و هه‌ر له شوێنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان چاره‌سه‌ركراون.