Yusuf Özcan
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
پاريس - AA
لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٦ هەزار و ٩٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.
بەگوێرەى ئەو راگەیەنراوەی كە لە لايەن دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا ٥٢ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆى گشتيى گيانلەدەستان بۆ ٣١ هەزار و ٥١١ كەس بەرزبووەتەوە.
هاوكات هەر لەو ماوەيەدا ١٦ هەزار و ٩٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە تۆماركراوە و كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ٤٩٧ هەزار و ٢٣٧ حاڵەت بەرزبووتەوە و ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.
هەر بە پێى ئامارەكان چارەسەرى پزيشكيى شەش هەزار و ٣١ تووشبوو لە نەخۆشەخانەكان بەردەوامە كە هەزار و ٤٨ نەخۆشيان لە ژێر چاودێرى چڕدان. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بە زيادبوونى ٤٣١ كەس گەيشتووەتە ٩٤ هەزار و ٤١٣ تووشبوو. رێژەى ئەو پشكنينانەى كە بە پۆزەتيف دەردەچن لەسەدا ٦،٥ــە.