Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
کالێ - AA
دەست کرا بە چۆڵکردنی کەمپی کالێی تایبەت بە پەنابەران لەشاری کالێی باکووری فەڕەنسا.
کەمپی کالێ کە دەکەوێتە ناو دارستانەکانی شارەکەوە و نزیکەی 7-8 هەزار پەنابەری تێدایە، وەک راڕەوێک بۆ چوونە بەریتانیا تەماشا دەکرێت و لەئێستادا وردە وردە چۆڵدەکرێت.
سەدان پەنابەری کەمپەکە کە هێشتا خۆر هەڵنەهاتبوو، بەخۆیان و جانتاکانیانەوە دەستیان بە جێهێشتنی خێوەتەکانیان کرد، لەبەردەم ناوەندی کاتیی پەنابەراندا لەنزیک کەمپەکە، کۆبوونەوە و سەرەیان گرت.
لەکاتێکدا کە لەیەکەم رۆژی چۆڵکردنی کەمپەکەدا تەنها پەنابەرە سوودانی و ئەریترییەکان کەمپەکەیان جێدەهێشت، بۆ ئەوەی هیچ پێکدادان و ئاژاوەیەک روونەدات، چۆڵکردنی کەمپەکە لەلایەن پەنابەرە ئەفغانییەکانەوە خراوەتە سبەی سێشەممە.
پارێزگاری پاس دی کالێ، فابیان بوچیۆ کە لەکاتی چۆڵکردنی کەمپەکەدا ئامادەبوو، ئاماژەی بەوەکرد کە دەمێکە ئامادەکاریی بۆ چۆڵکردنی کەمپەکە دەکەن و لەئێستادا پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت.
فابیان بوچیۆ باسی لەوەکرد کە ماوەی چەند رۆژێکە زانیاریی ئەوەی پێگەیشتووە کە ژمارەیەک لە پەنابەران کەمپەکە جێدەهێڵن و هەربۆیە هاتووەتە ناوەندی کاتیی پەنابەران.
بوچیۆ سەبارەت بە پرسی دیارییکردنی تەمەنی ئەو گەنجانەی کە بێ دایک و باوکن و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە و لەئێستادا لە میدیای بەریتانییدا باسی لێوەدەکرێت، ئاماژەی بەوەکرد بۆ ئەو مەبەستە ئەوان لەگەڵ ئەو دەستە و کۆمەڵانەدا کاردەکەن کە پەنابەران دەناسن.
گوتیشی: ''هیچ وەبەرهێنانێکی بەرجەستەمان ئەنجامنەداوە سەبارەت بە دیارییکردنی ئەو گەنجانەی کە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیە. لەم قۆناغەدا چاومان بەو دەستە و کۆمەڵانە کەوتووە کە لەنزیکەوە پەنابەران دەناسن. سەبارەت بە تەمەن ئەگەر بێت و ئێمە قایل بین، ئیتر تەواوە. جگە لەوە هیچ تاقیکردنەوەیەکی دیکە لەئارادا نییە و جێگەی باس نییە''.
فابیان بوچیۆ جەختی لەوەکردەوە کە منداڵە بێ دایک و باوکەکان لەشوێنی جیاواز لە پێگەیشتووەکان نیشتەجێ دەکرێن، دوای ئەوەی کە منداڵەکان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی هەریەک لە فەڕەنسا و بەریتانیا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا، هەر 10 منداڵێک لە ناوەندە کاتییەکانی پەنابەرانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندێک لەناوچە جیاجیاکانی شارەکان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژنسی ئانادۆڵو له په‌نابه‌رانی وه‌رگرتووه، به‌هۆی پێکدادانی ناوبه‌ناوی نێوان په‌نابه‌رانی سوودانی و ئه‌فغانی له كه‌مپه‌كه‌دا، به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه داوایان له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی كردووه سبه‌ی سێشەممە كه‌مپه‌كه جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ په‌نابه‌رانی سوودانی و ئه‌ریتری، هه‌روه‌ها منداڵانی بێ دایك و باوكی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، له كه‌مپه‌كه ده‌رچوون.
په‌نابه‌رانی ناو كه‌مپه‌كه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 7-8 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئاماده‌كاری كراوه بۆ گواستنه‌وه‌یان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا و، پارێزگاری كالێ، ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی په‌نابه‌راندا كۆبوونه‌ته‌وه و، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌نابه‌رانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
رێكخراوه خۆبه‌خشه‌كان و نوێنه‌ری په‌نابه‌ران، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به‌شێكی زۆری په‌نابه‌ران كه‌مپه‌كه‌یان جێهیشتووه و، پێشبینی ئه‌وه‌یشیان كردووه كه كاره‌كانی گواستنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌ناو مزگه‌وته‌كانی كه‌مپه‌كه‌وه داوا له په‌نابه‌ران كرا به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی گواستنه‌وه‌دا بكه‌ن.
له دوێنێ شه‌وه‌وه، په‌نابه‌ران خۆیان ده‌ستیان كردووه به رووخاندنی دووكان و رێستۆرانته‌كانی ناو كه‌مپه‌كه.
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گرژییه‌ك دروست نه‌بێت له كاتی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا، هێزه‌كانی پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منیی پێویستیان گرتۆته‌به‌ر.
په‌نابه‌ران، له كاته‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆوه، ده‌ستیان كردووه به رۆیشتن بۆ ناوه‌ندێكی كاتی په‌نابه‌ران كه رووبه‌ره‌كه‌ی سێ هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی چوونه‌ته ناوه‌نده‌كه‌وه، له یه‌كه‌م قۆناغدا به‌پێی خێزان، منداڵ و تاكه كه‌سیه‌كان پۆل پۆل جیا ده‌كرێنه‌وه و ده‌برێنه شوێنی خۆیان.
له كاتێكدا پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه له كه‌مپه‌كه‌دا حه‌وت هه‌زار په‌نابه‌ر هه‌بێت، پاش كاروباری گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ناوه‌نده كاتییه‌كان، به 60 پاس ره‌وانه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و ولاته ده‌كرێن.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ناو پاسه‌كاندا جێگه‌یان نییه، ره‌نگه شه‌و له‌و ناوه‌نده كاتیهدا به‌سه‌ر به‌رن. له‌و شوێنه كاتییهدا كه له نزیك دارستانه‌كه دروست كراوه، تیمه‌كانی ته‌ندروستی و ئاسایشی مه‌ده‌نی دانراون و له ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێك.
له یه‌كه‌م رۆژی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا هیچ كارێكی تێكدان له كه‌مپه‌كه‌دا به‌دی ناكرێت. به‌ڵام له رۆژی سێشه‌ممه به‌دواوه، پاش ئه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه چۆڵده‌كرێت، ده‌ستده‌كرێت به رووخاندنی چادر و شوێنی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له كه‌مپی دارستانهكهوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوه‌نده كاتییه‌كان، ره‌وانه‌ی 167 ناوه‌ندی كاتی ده‌كرێن له 80 ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها دوو ناوچه وه‌ك بژارده ده‌خرێته به‌رده‌م په‌نابه‌ران و ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
له‌و ناوه‌ندانه‌ی په‌نابه‌راندا، خزمه‌تگوزاری پزیشكی پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ل سێ ژه‌م خواردن.
هاوكات ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای مانه‌وه له فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن، له دوو ناوه‌ندی جیادا نیشته‌جێ ده‌كرێن، ئه‌ویش به‌سه‌ر خێزان و تاكه كه‌سه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن.