Zana Natık Kerem
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2016
بەغدا ــ AA
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیانراوێكدا، ئاماری هەفتەی یەكەمی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵی بڵاوكردەوە كە تیایدا لەو میحوەرانەدا كە شەڕو پێكدادان روویانداوە، 74 گوند و ناوچە لە ژێر دەستی رێكخراوی داعش دەرهێنراون و بەتەواوەتی كۆنترۆڵكراونەتەوە و 772 تیرۆریستی رێكخراوەكەیش كوژراون.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "لەم ئامارەدا سەرجەم ئەو گوند و ناوچانە تۆماركراون كە لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ هێزەكانی عێراق تا ئێستا بە تەواوەتی كۆنترۆڵی كردوونەتەوە".
لە راگەیەنراوەكەدا روونكراوەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ كە لە ژێر ناوی " هاتین یا نەینەوا" دەستپێكردووە گوند و ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان برتیین لەمانە، "باسەخڕە، بازگردان، كەبەرلی، خراپ سوڵتان، شێخ ئەمیر، شاقوولی، بەدەنەی گەورە، بەدەنەی بچووك، ئەلسرت، موهەندس ناسر، ئەلسعیویە، ئەلزاویە، دۆڵی ئەلسف، دۆڵی ئەلفج، جەدیدەی عەربییە، ئەلنەجمەی سەروو و خواروو ، كەبر ناییف، ئەلناسیە، سەید حەسەن، ئەلبیجوانیەی سەرووو خواروو، بشمانە، ئەلسرج، ئەلحود، گوندی موهەندس شەرقی، لزاگە، خالیدیە، عەین مەرمیە، ئەلبیجوانیەی سێ، ئەلدەرج، بەكری یەك، بەكری دوو، ئەلرفلە، بەرتللە، شوەیرات، مفتل، تەلوول ناسر، ئەم ئەلمناسیس، گردی ئەلشۆك، رفیلە، سەڵاحیە، سەیداوە، كارگەی گۆگردی مشراق، ئەلحیج، ئەلمەكۆك، ئەلدویزات، ئەلخەباتە، میشراق، ئەلسەفینە، نەعناعە، قەزای حەمدانیە، هەڕارە، ئەلرەسیف، ئەلشۆرەی جەدیدە، كۆگای سووتەمەنی فێلفل، ئیبراهین خەلیل، عەدالە، كانی حەرامی، بلاوات، ئەسفیە، توەیبە، ئەبو فشكەی سەروو و خواروو، ئیخوانیە، عەین، شكی سەروو و خواروو، ئەلسەجمە، سەف ئەلتووت و تەلوول مەهار".
بەپێی راگەیەنراوەكە، سەرجەم ئەو گوند و شارۆچكە و ناوچانە لە بەرەی شەڕەكانی دژبە تیرۆریستانی داعش لە میحوەركانی باكوور و رۆژهەڵات و باشووری مووسڵ كۆنترۆڵكراوەنەتەوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگی لە راگەیەنراوەكەدا كوژرانی تیرۆریستانی داعش لە ئاماری هەفتەی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ راگەیاندووە كە لە دەستپێكردنی شەڕو پێكدادانەكانی ئۆپەراسیۆنەكەدا تا ئێستا 772 تیرۆریستی داعش كوژراون.
رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ دەستیپێكرد كە تەنها سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و دژە تیرۆری عێراق لەگەڵ حەشدی شەعبی بە 45 هەزار چەكدار لە باشوور و هێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژهەڵات و باكووری مووسڵ بە پشتیوانی ئاسمانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی تیایدا بەشدارن.