Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
26 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
پاریس - AA
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا، جان مارک ئیروە:
- "به پێی ئه‌و نموونانه‌ی هه‌واڵگریی فەڕه‌نسا به ده‌ستی هێناوه، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له هێرشه‌كه‌ی 4ی نیساندا به شێوه‌یه‌ك كه گومانی تێدا نییه، گازی سارینی به‌كارهێناوه".
- ''دەزانین چونکە ژمارەیەک نموونەمان لە هێرشەکانی پێشووترەوە لەبەردەستدا بوو، توانیمان بەراوردیان بکەین''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕەنسا، جان مارک ئیروە رایگه‌یاند، روون و ئاشكرایه كه رژێمی ئه‌سه‌د له هێرشه‌كه‌ی ئیدلبدا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی فەڕه‌نسا له كۆشكی ئهلیزییە، جان مارک ئیروە ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ستی هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه، بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا كرد.
جان مارک ئیروە: "به پێی ئه‌و نموونانه‌ی هه‌واڵگریی فەڕه‌نسا به ده‌ستی هێناوه، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له هێرشه‌كه‌ی 4ی نیساندا به شێوه‌یه‌ك كه گومانی تێدا نییه، گازی سارینی به‌كارهێناوه".
جان مارک ئیروە سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە شێواز و رێگەی ئەنجامدانی هێرشەکە، لەو شێوازانەیە کە رژێم بەکاریان دەهێنێت، بەو شێوەیەش توانیویانە بەرپرسیاری هێرشەکە دەستنیشان بکەن.
ناوبراو راشیگەیاند ''دەزانین چونکە ژمارەیەک نموونەمان لە هێرشەکانی پێشووترەوە لەبەردەستدا بوو، توانیمان بەراوردیان بکەین''.
لە ئەنجامی هێرشەکەی رژێمی ئەسەددا بۆسەر پارێزگای ئیدلب، نزیکەی ١٠٠ کەس کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵ بوون، گیانیان لەدەستدا.