Muhammet Ali Kemal
12 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2016
پاریس
سەركۆماری فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند داوای لە رووسیا كرد كۆتایی بە چالاكییەكانی لە سووریا بهێنێت.
ئۆلاند لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (TF1)ی فەڕەنسی، رایگەیاند ''داوا لە رووسیا دەكەم كۆتایی بە چالاكییەكانی لە سووریا بهێنێت. چونكە هەزاران مرۆڤ بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانەوە ناچار بوون ماڵ و حاڵیان بەجێ بهێڵن''.
فرانسوا ئۆلاند راشیگەیاند ''گەرەكە ئەوەی كە پێویستە بۆ لابردنی ئەنجام بدرێت، ئەسەد بەهاوكاری رووسیا كۆمەڵكوژی دژبە گەلەكەی ئەنجام دەدات''.
فەڕەنسا بە شێوەیەكی چالاك بەشداری لە هێرشەكانی سەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا دەكات. لۆران فابیۆس كە دوێنێ دەستی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كێشایەوە، لە روونكردنەوەیەكی رۆژنامەوانیدا رەخنەی ئاراستەی سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما سەبارەت بە بابەتی سووریا كردبوو و رایگەیاند بوو بەهۆی ئەوەی واشنتۆن لە سووریا گۆڕەپانەكەی چۆڵ كردووە، مۆسكۆ هاتووەتە مەیدان و كاریگەریی درووست كردووە.