Hemın Othman Mohammed
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری، باسی له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كانی سووریا له ژنێڤ گرنگیه‌كی مێژوویی هه‌یه له‌رووی بنیاتنانی سوریایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای گشتگیر و زۆرینه. له‌به‌رئه‌وه نابێت گه‌لی سووریا بخرێنه نێوان به‌رداشی رژێمی سووریا و داعشه‌وه.
له رۆژی ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كۆمیته‌ی باڵای دانوستان كه له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووری پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ستیفان دیمستۆرا، كیری روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
كیری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سووریا دووچاری دارووخانێكی مرۆیی زۆر گه‌وره بۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ده‌سپێكی قۆناغێكی دیبلۆماسی له چه‌ند مانگی داهاتوودا كه ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌شدارن تیایدا مایه‌ی به‌خته‌وه‌ریه.
گوتیشی: "ئامانجی ئه‌م دیپلۆماسیه كه‌مكردنه‌وه توندوتیژییه، دوورخستنهوهوی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعشه، له‌گه‌ڵ بنیاتنانی بنه‌ماكانی سووریایه‌كی ئاشتی، گشتگیر و زۆرینه. كۆبوونه‌وه‌كان كه رۆژی هه‌ینی ده‌ستی پێكرد و تیایدا كۆمیته‌ی باڵای دانوستان به‌شداری كرد كه نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ده‌كات بووه خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی زۆر گرنگ. داوا له هه‌ردوو لایه‌ن ده‌كه‌م نیازپاک بن و هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوونی به‌رجه‌سته‌یی بده‌ن له درێژه‌دان به دانوستانه‌كان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كیری، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه جیهان چاوه‌ڕوانی هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانكار ده‌كات خێرا هه‌نگاوبنێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت پێداویستییه‌كانی ملیۆنان كه‌سی بێ ئومێدی سووری ده‌سته‌به‌ربكرێت و ئاشتی بنیاتبنرێت، گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كان تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا و كردنه‌وه‌ی رێگایه‌ك بۆ ده‌ستپێكی قۆناغی سیاسی له پێناو نه‌هێشتنی توندوتیژیدا".
كیری باسی له‌وه كرد كه هیچ رێگاچاره‌یه‌كی سه‌ربازیی چاره‌سه‌ر نییه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی سووریا و گوتی: "پشێوییه‌كه‌ی سووریا هه‌ڵگری فشارێكه ره‌نگه به ناوچه‌كه‌دا بڵاوببێته‌وه، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كانی ژنێڤ زۆر گرنگه بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و پشێویه".
كیری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قه‌یرانی مرۆیی سووریا رۆژ له دوای رۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه و له ئێستادا 13 ملیۆن و 500 هه‌زار سووری كه شه‌ش ملیۆنیان منداڵن پێویستنیان به هاوكاری مرۆیی به‌په‌له هه‌یه.
هاوكات كیری ئاماژه‌ی بە قه‌یرانی مرۆیی مادایا كرد و گوتی: "سه‌ربازانی رژیم و میلیشیاكان هۆكاری دروست بوونی ئه‌و قه‌یرانه بوون، پیش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر 16 كه‌س به‌هۆی برسێتیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه له كاتێكدایه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی ناوخۆی سووریاوه تا ئێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 113 داواكاری پێشكه‌ش به رژێمی سووریا كردووه بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به‌و وڵاته، به‌ڵام ته‌نیا 13 داواكاریان به ئه‌رێنی وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه".
جۆن كیری، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مردنی خه‌ڵك له سووریا به‌هۆی جه‌نگه‌وه نییه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی تاكتیكی رژێمی ئه‌و وڵاته‌یه كه به‌هۆی برسێتی یان خۆڕادهستكردنهوه ده‌مرن، ئه‌و تاكتیكه‌ش راسته‌وخۆ پێشێلكردنی یاسای جه‌نگه. هه‌روه‌ها رژێمی سووریا به‌رپرسه له رێگه‌دان به گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆییه‌كان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستن، چاوه‌ڕوانین هه‌م رژێم هه‌میش ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و بهرپرسیاریهتهدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا كیری گوتی: "نابێت ئه‌و شته‌مان له‌بیر بچێت كه هه‌میشه خه‌ڵكی سووریامان وهبیردههێنیتهوه؛ له سه‌ره‌تای جه‌نگی سووریاوه ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی چه‌نده به‌رپرسیارن له كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، ئه‌وه‌نده‌ش به‌رپرسن له ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی دروستبوونی داعش و جه‌نگاوه‌رانی بیانی".
كیری دووپاتی كرده‌وه پێویسته گه‌لی سووریا نه‌خرێنه نێوان به‌رداشی رژیمی خوێنرێژ و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش، ئه‌وه‌ی پێویسته چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی سیاسییه.
جۆن كیری، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كانی ژنێڤ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه له ماوه‌ی 18 مانگدا، له‌به‌رئه‌وه داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م ئه‌م هه‌له هه‌ڵبسه‌نگێنن و به‌هه‌ندی وه‌ربگرن.