Rewa Mahmut Hasan
26 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2017
واشنتۆن AA
ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چیای شنگال و ناوچەی کاراچۆغ-ی سووریا، رایگەیاند "کێشەی پێگەکات روویداوە و ترسمان هەیە لە ئۆپەراسیۆنەکان".
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، باس لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا کرا بۆسەر ناوچەکانی شنگال و کاراچۆغ.
گوتەبێژی کاتیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەو ناوچانە گوتی: "بە هۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە ترسێکی قوڵمان هەیە".
مارک تۆنەر ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە تێدەگەن لە لایەن تورکیاوە و، رەوایەتیان پێ دەدەن و گوتی: "لەبارەی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمڕۆی تورکیا لە باکووری عێراق و باکووری سووریا، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەمریکادا نەکراوە دژبە داعش لەگەڵ هاوپەیمانی".
مارک تۆنەر ئاماژەی بەوەدا کە نیگەرانیەکانیان راستەوخۆ گەیاندۆتە تورکیا.