جيهان

فڕۆکەیەکی نمایشکاری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا کەوتەخوارەوە

- فڕۆکەوانی فڕۆکەکە کە توانی سەرکەوتووانە خۆی ڕزگار بکات، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ژێر چارەسەردایە.

Ahmet Furkan Mercan  | 04.12.2025 - نوێکردنەوە : 04.12.2025
فڕۆکەیەکی نمایشکاری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا کەوتەخوارەوە

Ankara

ترۆنا - AA

فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-16ی تیمی نمایشکاری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا (USAF)، لە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتەخوارەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بنکەی هێزی ئاسمانیی نێڵس، فڕۆکەی جەنگی جۆری F-16C Fighting Falcon سەربە تیمی ئەکرۆباتی "Thuderbirds"ی تیمی نمایشکاری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، لە نزیک فڕۆکەخانەی ترۆنا لە ناوچەی سان بێرناردینۆ کەوتووەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرماندەیی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەی سان بێرناردینۆدا ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکەوانەکە توانیویەتی بەر لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە خۆی فڕێ بداتە دەرەوە و، ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە فڕۆکەکە بەشداری لە ئەرکێکی ڕاهێناندا "لەسەر ئاسمانی کۆنترۆڵکراوی کالیفۆرنیا" لە ناوچەی ترۆنا کردووە، کە نزیکەی ٢٩٠ کیلۆمەتر لە باکووری لۆس ئەنجلس دوورە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın