Zana Natık Kerem
02 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
غەززە ــ AA
فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک پەلاماردا، خاڵێکی لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد، بێ ئەوەی ھیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە شایەتحاڵەکانەوە دەستیکەوتووە، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیل زنجیرەیەک پەلاماری بۆسەر باکووری کەرتی غەززە ئەنجامداوە کە لە میاندا، خاڵێکی سەربە لایەنەکانی فەڵەستینی بۆردومانکردووە.
شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە لە میانی بۆردومانەکەدا، دەنگی سێ تەقینەوەی بەھێز لە ناوچەکە بیستراون.
زاندراوە کە بۆردومانەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
تا ئێستا سوپای ئیسرائیل ھیچ زانیاری و روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.