Abdullah Shukur
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک وەرگرت.
کۆشکی سپی رایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لەبارەی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی شاری ئیستانبوڵ زانیاری لە راوێژکاری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لیزا مۆناکۆ وەرگرتووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە کە: "راوێژکاری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لیزا مۆناکۆ لەبارەی تەقینەوەکەی شاری ئیستانبوڵ زانیاری بە سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما داوە".