Mazın Asad
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەفکا ئالا لەبارەی ھێرشەکەی سەر کاروانی سەرۆکی گشتی جەھەپە کەماڵ کچڵدارئۆغڵو رایگەیاند: "ئۆتۆمبێلی جەندرمە کە ئەرکی بۆ پاراستنی کاروانە ئۆتۆمبێلەکە پێدرابوو، لە لایەن تیرۆریستانەوە تەقەی لێکراوە. لە ئەنجامی تەقەکردن، سەربازێکی جەندرمە کە ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوری بە قورسی و دوو سەربازی دیکەش بە سووکی بریندار بوون".
ئالا پێش بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دەرچووانی ئاکادیمیای پۆلیس لە شارۆچکەی گۆلباشی سەر بە ئەنقەرە، لەبارەی هێرشەکەی سەر کاروانی جەھەپە، لێدوانێکی دا بە رۆژنامەوانان.
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی: "ئۆتۆمبێلی جەندرمە کە ئەرکی بۆ پاراستنی کاروانە ئۆتۆمبێلەکە پێدرابوو، لە لایەن تیرۆریستانەوە تەقەی لێکراوە. لە ئەنجامی تەقەکردن، سەربازێکی جەندرمە کە ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوری بە قورسی و دوو سەربازی دیکەش بە سووکی بریندار بوون".
ئالا ئاماژەی بەوە دا کە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە کڵچدارئۆغڵو کردووە و ھەڵسەنگاندنیان لەوبارەیەوە کردووە و راشیگەیاند رەوشی کڵچدارئۆغڵو باشە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە درێژەدا گوتیشی: "ھەلیکۆپتەرێکمان ھەم بە مەبەستی بەکارھێنانی لە گەشتەکە و ھەمیش بۆ ھاوکاریکردنی ناردووەتە ناوچەکە. ئەم تیرۆریستانە بە مەبەستی ئەنجامی چالاکییەکانیان بۆ ئۆردو، گیرەسون و قەرەدەنیز ھاتوون. ئاگادارن کە ماوەیەک لەوەپێش لە شارۆچکەی گۆکۆی سەر بە ئۆردو تیرۆریستێک کوژرا و دەستبەسەر چەکەکانی گیرا. ھێزەکانی جەندرمە و پۆلیسی تایبەت لەو ناوچەیە بەشێوەیەکی جددی ئۆپەراسیۆنێک بەڕێوە دەبەن. ئینشەڵا لەوبارەیەوە ئەو ناپاکانەی ئەو کارەیان ئەنجام دا، دەستگیر دەکرێت و رێکاری پێویست دەگیرێتە بەر".
لە وەڵامی پرسیارێک کە "ئایا تەقە بەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی جەھەپە کەوتووە" ئالا لەوبارەیەوە گوتی "نەخێر".
وەزیری ناوخۆی تورکیا لەدرێژەدا گوتیشی: "ھاوڕێکانمان دڵنیان لەوەی پەکەکە ئەنجامی داوە و بۆیە ئۆپەراسیۆنێک دەستی پێکردووە. ھێزەکانی ئاسایشمان لەوێدا ھەن و کاتێک رووداوەکە ھاتە ئاراوە یەکسەر دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ھیچ کێشەیەک لە ئۆتۆمبێلەکاندا نییە، تەنھا ئۆتۆمبێلێک نەبێت کە بۆ دابینکردنی ئاسایش لەگەڵیان بوو. زیان بە ئۆتۆمبێلی جەرندە گەیشتووە و لە ناویدا دوو سەرباز بە سووکی و شۆفێرەکەی بە قورسی بریندار بووە. بێجگە لەوە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە ھیچ شتێکی لێ نەھاتووە".
لە وەڵامی پرسیارێک کە "ئایا کڵچدارئۆغڵو ھێشتا لە شوێنی رووداوەکەیە؟" ئالا گوتی: "لە ئێستادا لەوێوەوە بۆ شوێنی ئارام دەگوازرێتەوە. بەرەو شاڤشات دەگوازرێتەوە و لەوێدا بە پێشنیاری ئێمە رەنگە ھێزی ئاسمانی و ھەلیکۆپتەری بۆ دابین بکرێت. ئەم ھێرشە ناپاکە دژی گەل و وڵاتەکەمان کراوە. لە پێناو دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانەوەیان، دەستمان بە چالاکییەکان کردووە".