Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
17 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2016
حەلەب
لە ئەنجامی ھێرشی ھێلیکۆپتەرەکانی سەر بە رژێمی سووریا بە بۆمبی بەرمیلی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری حەلەبی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن، ١٥ کەس کوژران و دەیان هاووڵاتی سڤیلیش گیانی لەدەستدا.
یەکێک لە بەپرسانی بەرگری شارستانی حەلەب بەناوی ئیبراھیم ئەبو لەیس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھێلیکۆپتەرەکانی سەر بە رژێم گەڕەکەکانی کاترجی و تاریق ئەلباب بە بۆمبی بەرمیلی بۆردومان کردووە.
لەیس ئاشکراشی کرد کە بەھۆی ھێرشەکەوە ١٥ هاوڵاتی سڤیل گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون کە لە نێویان ئافرەت و منداڵیش بوونی ھەیە.
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی سووریا لەم چەند رۆژەی دوایی ھێرش دەکەنە سەر ناوەندەکانی بەرگری شارستانی و نەخۆشخانە و بازارەکانی شاری حەلەب کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایە.