Zana Natık Kerem
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
ئەنبار ــ AA
سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاند لە ئاکامی پەلامارێک کە لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆ سەر ماڵێک لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدراوە، نۆ کەس کوژران لەنێویاندا ئەفسەرێکی حەشدی شەعبی.
ئەفسەر لە سوپای عێراق، رائید جەمال حەلبوسی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکدار کە جلوبەرگی سەربازییان پۆشیبوو، ھێرشیانکردووەتە سەر ماڵی ئەفسەرێکی حەشدی شەعبی بە پلەی نەقیب لە ناوچەی زابتییە رۆژھەڵاتی شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار".
بە گوتەی رائید جەنال حەلبوسی لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ئەفسەرەکەی حەشدی شەعبی لەگەڵ ھەشت کەسی دیکە کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە سێ لە کوژراوەکان بران و یەکێکیان سەرۆکھۆزی ئەبو مەرعی-یە کە لە میانی پەلامارەکەدا، ئەو کەسانە لە لایەن ئەفسەرەکەی حەشدی شەعبی میوانداریکرابوون.