Nour Mahd Ali Abu Aisha,Hacer Başer,Muhammet Ali Kemal
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
غەززە - AA
لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، فەڵەستینییەکی دیکە کوژرا.
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ئێوارەی دوێنێوە بە هۆی پەلامارەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون بۆ پێنج کەس بەرزبوویەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزیری تەندروستیی فەڵەستین، ئەشرەف قودرە ئاشکرایکردووە لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، خالید ریاز سوڵتانی تەمەن ٢٦ ساڵ گیانی لەدەستداوە و فەڵەستینییەکی دیکەش برینداربووە.
لە راگەیەندراوێکیشدا کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە هێرشێکی ئاسمانییدا بۆ سەر باکووری غەززە فەڵەستینییەک کراوەتە ئامانج کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت "ئەندامی ئەو خانەیە بێت کە مووشەکەکان ئاراستە دەکەن".