Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئێران داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له بكات بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بێ تاوان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تاران ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی كردووه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌رتی غه‌ززه.
بەهرام قاسمی له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: "ئه‌و زنجیره تاوان و كرده تیرۆریستییه‌ی رژێمی داگیركاری قودس ئه‌نجامیده‌دات، به هاندان و پشتیوانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا و به هۆی بێده‌نگی ژمارەیەک له وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه به‌رده‌وامه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی داوای ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل.