جيهان

سووریا.. ژمارەیەک مەدەنی بوونە قوربانی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا

- لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆسەر کەمپێکی ئاوارەکان لە باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئیدلب، ٢١ مەدەنی کوژران و برینداربوون.

Zana Natık Kerem  | 13.03.2019 - نوێکردنەوە : 19.03.2019
سووریا.. ژمارەیەک مەدەنی بوونە قوربانی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا

İdlib

ئیدلب ــ AA

ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگەیاند کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆسەر کەمپێکی ئاوارەکان لە ناوچەی سەراقب باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئیدلب، دوو مەدەنی کوژران و ١٩ی دیکەش برینداربوون.

ناوچەی سەراقب دەکەوێتە چوارچێوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب.

سەرچاوەکان لە بەرگری شارستانی کە بە (کڵاو سپییەکان) ناسراوە ئاشکرایانکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە زنجیرەیەک ھێرشدا، کەمپێکی ئاوارەکان لە دەورووبەری گوندی "کەفر عەمیم" سەربە ناوچەی سەراقب باشووری رۆژھەڵاتی ئیدلب کرایە ئامانج.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشدا کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، دوو مەدەنی کوژراون و ١٩ی دیکەش کە زۆربەیان منداڵن، برینداربوون .

ھاوکات سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیا لە جۆری " سو ـ ٣٤" درەنگانی شەوی رابردوو دوای فڕینی لە بنکەی حمێمیم لە پارێزگای لازقییە، زنجیرەیەک ھێرشی بۆسەر کەمپەکە ئەنجامداوە کە تا کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوامبوو.

شەوی رابردووش، ھێزەکانی رژێم و گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئێران پشتگیریان دەکات کە لە گوندی ئەبو دالی لە پارێزگای حەما جێگیرکراون، بە فسفۆری سپی ھێرشیان کردبووە سەر ناحیەی تەمانعە لە باشووری ئیدلب.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın