Mazın Asad
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەمشەو ھێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر ھێزەکانی ئەمنی و ھاووڵاتیانمان. تەقینەوەکە یەکسەر دوای روبەڕووبوونەوەی یاری نێوان بەشیکتاش -بورساسپۆر روویداوە کە بۆ ئەوەی زۆرترین قوربانی لێبکەوێتەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەدا بەداخەوە شەھید و بریندارمان ھەیە. رەحمەت بۆ شەھیدەکان دەنێرم و ھیوا بەپەلە چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم".
ئەردۆغان لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەوە گوتی: "ئەمشەو ھێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر ھێزەکانی ئەمنی و ھاووڵاتیانمان. تەقینەوەکە یەکسەر دوای روبەڕووبوونەوەی یاری نێوان بەشیکتاش -بورساسپۆر روویداوە کە بۆ ئەوەی زۆرترین قوربانی لێبکەوێتەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەدا بەداخەوە شەھید و بریندارمان ھەیە. رەحمەت بۆ شەھیدەکان دەنێرم و ھیوا بەپەلە چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم".
ئەردۆغان گوتیشی: "تیرۆر جارێکی دیکە ئەمشەو رووی رەشی خۆی لە ئیستانبوڵ نیشاندا کە ھەموو جۆرە بەھا و رەوشتێک رەت دەکاتەوە. ھەر کاتێک تورکیا ھەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئایندە بنێت، دەستبەجێ رووبەڕووی خوێنڕێژی و دڕندەیی و پشێوی دەبێتەوە. لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جار رووبەڕووی ئەو ھێرشە ناپاکانە بووینەوە کە لەوبارەیەوە ناوی رێکخراوی تیرۆریستی و شێوازەکەی بێ بایەخە. گشت رێکخراوەکانی تیرۆریستی بە پەکەکە، داعش و فەتۆ ھەموویان بۆ ھەمان ئامانج ھێرش بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان ئەنجام دەدەن".
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتی: "تورکیا دوای ئەم ھێرشە تیرۆریستییە خۆی برینەکانی ساڕێژ دەکاتەوە و لەگەڵ دۆستە راستەقینەکانی ماتەمینی خۆی دەگرێت. ئەو وڵاتانەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لە جیاتی پشتگیریکردنی تورکیا و گەلی تورکیا، پشتگیری لە رێکخراوانی تیرۆریستی و تیرۆریستان دەکەن، ئیتر دوای ئەم رووداوە ھۆکارێکمان نییە بۆ ئەوەی چاوەڕێی ھەڵوێستێکی جیاوازیان لێ بکەین".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "بە یارمەتی خوا، وەک وڵات و گەل بێگومان کەس گومانی نەبێت کە سەرکەوتن بەسەر تیرۆر، رێکخراوەکانی تیرۆریستی، تیرۆریستان و ھێزەکانی پشتی بەدەست دەھێنین".