Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ- AA
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا، سوله‌یمان سۆیڵو سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: ''تا ئێستا 29 شه‌هیدمان هه‌یه که ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ریی کراون و 166 برینداریشمان هه‌یه''.
سوله‌یمان سۆیڵو گوتی: '' ده‌ورووبه‌ری کاتژمێر 22:29 شەوی رابردوو له‌دوای یاری نێوان به‌شیکتاش و بورساسپۆر، له‌و شوێنه‌ی که هێزه‌کانی پۆلیسی لێ ده‌وه‌ستن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ته‌قییه‌وه. له‌وێ ژماره‌یه‌ک شه‌هید و بریندارمان هه‌بوو. دوای 45 چرکه‌ی دیکه، له پارکی ماچکا، خۆکوژێکی دیکه که پێمانوایه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌ی یه‌که‌مه‌وه هه‌یه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌کانه‌وه هه‌ستی پێده‌کرێت و ده‌وری ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌ویش خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه''.
سۆیڵو ئاشکرای کرد له‌ئه‌نجامی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌دا 29 که‌س سەهید بوون و گوتی: ''شه‌هیده‌کانمان ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری کراون، دووانیان هاووڵاتیی سڤیل و 27ه‌که‌ی دیکه‌یان پۆلیسن، له‌و 27ه یه‌کێکیان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشه. هه‌روه‌ها 166 بریندارمان هه‌یه. ژماره‌یه‌کیان دۆخی ته‌ندروستییان باش بووه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراونه‌ته‌وه، له‌کۆی 23 له برینداره‌کان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ 17یان ده‌کرێت، 6یان له‌چاودێریی وردن''.
سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که وه‌زیری ناوخۆی تورکیا رایگه‌یاند ''له رێگه‌ی دیارییکردنی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی ته‌قێنراوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌کانمان 10 که‌سیان ده‌ستبه‌سه‌رکردووه. لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن''.