Abdullah Shukur
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
تەقینەوەیەک لە نزیک یاریگای ڤۆدافۆن ئەرێنا لە شارۆچکەی بەشیکتاشی شاری ئیستانبوڵ روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، کاتژمێر ١٠:٣٠ی ئەمشەو تەقینەوەیەک لە نزیک یاریگای ڤۆدافۆن ئەرێنا لە گەڕەکی ماچکە روویداوە.
لە دوای کۆتايیھاتنی یاری نێوان بورساسپۆر و یانەی بەشیکتاشی تورکی تەقینەوەکە روویداوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک لەو پۆلیسانەی کە لە یاریگاکەدا ئەرکیان پێ سپێردرابوو، برینداربوون.
ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کران و برینداران بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
بەرێوەبەری پۆلیسی ئیستانبوڵ مستەفا چالشکان گەیشتە شوێنی رووداوەکە.