15 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
له ماڵێكدا له قه‌زای باكركۆی ئیستانبوڵ، ته‌رمی سێ كه‌س دۆزرانه‌وه كه یه‌كێكیان منداڵه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له ئه‌گه‌ری مردن له گه‌ڕه‌كانی عوسمانییه‌ی قه‌زای باكركۆی تیمێكی پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كرا. دوای چوونه ناو ماڵه‌كه ، ته‌رمی سێ كه‌سیان دۆزییه‌وه كه یه‌كێكیان منداڵه.
تیمه‌كانی پۆلیس كۆڵانی رووداوه‌كه‌یان داخست و ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان گواسته‌وه كه له‌و ته‌لاره‌دا بوون.
تیمه‌كان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
قایمقامیيه‌تی باكركۆی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كاتژمێر ٠٦:٤٥ خوله‌ك دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان هێڵی فریاكه‌وتنی پۆلیس ١٥٥ چوونه ناو ئه‌و ماڵه‌ی ده‌كه‌وێته كۆڵانی چۆبان چه‌شمه له گه‌ڕه‌كی عوسمانییه. رایگه‌یاند: "ته‌رمی سێ كه‌س به ناوه‌كانی ز. د.م ب. د. و ئا. د. دۆزرانه‌وه كه یه‌كێكیان منداڵ بوو".