15 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2019
ماردین - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر، له ماردین ١٠ كه‌س ده‌ستگیركران، كه سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ر یه‌ك له شارۆچكه‌كانی ساڤور، دهریك و مازیداغی هه‌ده‌په‌یان له‌نێودایه.
به پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ماردین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ چه‌ند گومانلێكراوێك ده‌ركراوه كه سه‌رۆك شاره‌وانی مازیداغی، نالان ئۆزایدن و سه‌رۆك شاره‌وانی ساڤور، گولستان ئۆنجو و سه‌رۆك شاره‌وانی دهریك، مولكیه ئه‌سمه‌ز-یان له نێودایه.
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوكاتدا كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا، ئۆزایدن، ئۆنجو و ئه‌سمه‌ز و چه‌ند كارمه‌ندێكی شاره‌وانی ده‌ستگیركران.
كاره‌كانی ئاسایش له‌باره‌ی گومانلێكراوان درێژه‌ی هه‌یه.