عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: "لە تەقینەوەكەی بەغدا كەسێك كوژراوە و ١٦ی دیكەش برینداربوون"

- شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق: "لە تەقینەوەكەی دوێنێ هەینی ناوەڕاستی شاری بەغدا، كەسێك كوژراوە و ١٦ی دیكەش برینداربوون".

Arif Yusuf, Zana Natık Kerem  | 16.11.2019 - نوێکردنەوە : 17.11.2019
شانەی راگەیاندنی ئەمنی: "لە تەقینەوەكەی بەغدا كەسێك كوژراوە و ١٦ی دیكەش برینداربوون"

Baghdad

بەغدا ــ AA

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی دوێنێ شاری بەغدا بڵاوکردوە و هاوكات فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند كە دووبارە رێگەی نێوان گۆڕەپانی تەحریر و خلانی كردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەكردووە لە ئاكامی ئەو تەقینەوەیەی كە ئێوارەی دوێنێ‌ هەینی لە نزیك گۆرەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا روویدا، كەسێك كوژراوە و ١٦ی دیكەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوەكە كە لێكۆڵینەوە بە ئامانجی گەیشتن بە هۆكاری تەقینەوەكە دەستیپێكراوە.

پێشتر روانگەی عێراقى بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندبوو لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەی كە ئێوارەی دوێنێ‌ هەینی لە ناوەڕاستی بەغدا روویدا، ، چوار كەس كوژراون و ٢٠ی دیكەش برینداربوون.

لە لایەكی دیكەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند كە دووبارە رێگەی نێوان گۆڕەپانی تەیەران و خلانی بە ئاراستەی شەقامی كۆماری – شۆریجە كردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا داوای لە خۆپیشاندەرانی كە بە ئاشتیانە خۆپیشاندان لە ناوچەكانی خلانی، سەنك بكەن و هەروەها سامانەكانی گشتی و تایبەتیش بپارێزن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın