سلێمانی .. تەقینەوەیەک قوربانی لێکەوتەوە
بەھۆی تەقینەوەیەک لەسەر چیای ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی ،ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
As Sulaymaniyah
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە شاری سلێمانی رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر چیای ئەزمەڕ کە دەکەوێتە پشت شارەکەوە، تەقینەوەیەک روویداوە .
بەگوتەی شاھید حاڵەکانی نزیک رووداوەکە، لە تەقینەوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون، ھەروەھا چەند کەسێکی تری نزیک لە شوێنی تەقینەوەکە بریندار بوون.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، پەیامنێری ئانادۆڵو پەیوەندی بە بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی و تەندروستی شارەکەوە کرد ، بەڵام ھیچ لایەکیان وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.
لەلای خۆیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی شارەکە ھەواڵەکەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشت راست کردەوە و ئاماژەی بەوەش کرد تائێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامی ھەیە لە تەقینەوەکە و ھۆکار و جۆری تەقینەوەکە کە تائێستا نەزانراوە. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن