Hamit Hüseyin
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی چەند چەکداری خۆکوژەوە داعش ھێرشیکردووەتە سەر کارگەی پڕکردنەوەی غازی کبریت لە رۆژئاوای کەرکووک و بە پێی زانیارییەکان چوار فەرمانبەری نێو کارگەکە کوژراون.
ھێرشەکە لە نزیک گوندی باجوان لە رێگای کەرکووک - دوبز کە بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای کەرکووک لەڕێگەی چەند چەکداری خۆکوژەوە ئەنجامدراوە. دوای ئەوەی لەو گوندە داعش شکستی ھێنا ھێرشیان کردە سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە باشووری کەرکووک.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان، حوسێن یەزدان پەنا لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەوە یەکەمجار نیە و چەندین جارە داعش هەوڵی تیرۆریستی و دزەکردن دەدات و ئەمەش لە شەڕێکی و گەورەدا ئاساییە، ئە و ناوچەیە زۆر گرنگە چونکە بیرەکانی نەوتی لێیە و ئەو تیرۆریستانەش هەوڵی ئەوە دەدەن کە زیان بگەیەنن بە ئابووری کوردستان و بوارەکانی دیکەش".
یەزدان پەنا گوتیشی: "لە ئێستادا توانای هەموو جووڵەیەکی ئەوان وەستاوە و ئەو ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و تەنیا ئەوە ماو کە حکوومەت بیرەکانی نەوت کۆنتڕۆل بکاتەوە چونکە بەهۆی ئەو کردە تیرۆریستییەوە ئاگرێکی زۆری گرتووە کە ژمارەیان دوو بیرە نەوتە".
لە بەیانی زووە پێنج ھێرشی خۆکوژی ھەبووە و تا ئێستا چوار پێشمەرگە و خۆبەخشێک بریندار بوون و ھێزێکی زۆری پێشمەرگە رەوانەی ئەو گوندانە کراوە و ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینن دەستیپێکردووە.
بنکەی غازی کبریت، لەژێر کۆنترۆڵی پۆلیسی کۆمپانیای نەوتی باکووردایە و ھەروەھا ئەو نەوتەی لە بای حەسەن رەوانە دەکرێت لە رێگەی کۆمپانیای کار گرووپە رەوانەی دەرەوە دەکرێت.