Dmitri Chirciu,Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ڤێنزوێلا رایگه‌یاند "به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌وە هێزێكی نه‌رمونیان نییه. ئه‌وه گوته‌یه‌كی شه‌ڕه‌نگێزییه، راسته‌وخۆ ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌یه".
ماریا زاخارۆڤا له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی هه‌واڵیی فه‌رمی رووسیا Rossia-24، سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ڤێنیزوێلا دوا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی له سیاسه‌تی ئه‌مریكا كرد به‌رامبەر بە ڤێنیزوێلا و گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌و هێزێكی نه‌رمونیان نییه. ئه‌وه گوته‌یه‌كی شه‌ڕه‌نگێزییه، راسته‌وخۆ ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌یه".
ماریا زاخارۆڤا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه ژیان و گوزه‌ران له ڤێنیزوێلا خراپ بووه و گوتی: "ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه به هێنانه‌ئارای ترس، دڵه‌ڕاوكێ، نیگه‌رانیی و هه‌ستی ناپاكی له ڤێنیزوێلادا، وره‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته تێك بدات".