Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
02 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
واشنتۆن – AA
كۆشكی سپی رایگه‌یاند "ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مرۆیی به‌په‌له له سنووره‌كانی باشووری ئه‌مریكا داوای چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌كات وه‌ك بوودجه‌ی زیادكراو. بڕی سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌و گوژمه پاره‌یه بۆ هاوكارییه مرۆییه‌كانی وه‌ك باشكردنی توانای له‌خۆگرتن، خۆراك و پێداویستییه‌كانی په‌نابه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان و پێداویستییه‌كانی په‌یوه‌ندی ته‌رخان ده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوێکی كۆشكی سپی-دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه بڕی دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ زیادكردنی تواناكانی بنكه‌كانی له‌خۆگرتنی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتیار كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كانه خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری بنكه‌كان بگه‌یه‌نێته ئاستێكی به‌رزتر.
بڕی ٢٧٣ ملیۆن دۆلاریش به مه‌به‌ستی زیادكردنی خزمه‌تگوزاری ئاسایشی بنكه‌كانی كاروباری كۆچبه‌ران و باشتركردنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ ته‌رخان ده‌كرێت.
داوای ١٧٨ ملیۆن دۆلاریش كراوه وه‌ك پشتیوانی زیادكراو بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سەر سنوور و بڕی یه‌ك ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاریش بۆ خه‌رجی كارمه‌ندان، شوێنی ده‌ستگیركراوان، قاچاخچێتی و بازرگانیكردن به مرۆڤ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچی به‌لێشاوی سه‌ر سنوور كراوه و نووسراوه "ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان دوو هێنده‌ی ساڵی رابردوو زیاد بووه و له‌وانه‌یه تا كۆتایی ساڵ بگاته یه‌ك ملیۆن كه‌س".