ئیستانبوڵ – AA پرۆفیسۆر دکتۆر ئیلیاس کەمالئۆغڵو*
رۆژی ١٦ی حوزهیرانی ٢٠٢١ جنێڤ میوانداریی كۆبوونهوهیهكی گرنگی كرد. ههر دوای ههڵبژاردنهكانی ئەمریکا جۆ بایدن كه "گهڕانهوهی ئهمریكا"ی راگهیاند لهگهڵ ڤلادیمیر پوتین كه وا بیر دهكاتهوه رووخانی یهكێتیی سۆڤێت كارهساتێكی جیۆپۆلۆتیكییه، له ناوچهیهكی بێلایهن بهیهكهوه كۆبوونهوه. كۆبوونهوهكه له جنێڤ واتای سیمبولیشی ههیه. له ساڵی ١٩٨٥دا سهرۆكی یهكێتیی سۆڤێتی جاران، میخائیل گورباچۆڤ و سهرۆكی ئهوكاتی ئهمریكا رۆناڵد ریگن، لهوێ كۆبوونهوه و ههنگاویان بۆ رێككهوتنێك نا كه تهنها بۆ ههردوو وڵات گرنگ نهبوو بهڵكو بۆ تهواوی جیهان گرنگی ههبوو.
سهرهڕای تێپهرینی چهندین ساڵ بهسهر كشانهوهی بلۆكی رۆژههڵات و یهكێتیی سۆڤێت له گۆڕهپانهكه و كۆتاییهاتن به جهنگی سارد، بهڵام هێندهی كۆبوونهوهكهی گورباچۆڤ و ریگن گرنگه. چونكه پهیوهندییهكانی ههردوو وڵات به ئهندازهی قۆناغی جهنگی سارد خراپه. هۆكاری ئهمهیش بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه كه ئهمریكا دهیهوێت تاک جهمسهرییانه بهرگریی له سیستهمی جیهانی بكات و رێبهرایهتی تهواوی جیهان بكات، رووسیایش به تایبهت له ٢٠٠٠هكانهوه سیاسهتێكی دهرهكی چالاكانهتری گرتووهتهبهر و له دژی ئهم دیدگایهی ئهمریكا دهوهستێتهوه. له میانی ئهم بۆچوونانهدا ههردوولا له زۆرێك له ناوچهكانی قهوقاز و رۆژههڵاتی ناوهڕاست له زۆر بواری وهك وزه و تهكنهلۆژیای سهربازیی له ركابهریدان. سهرهڕای نهمانی هاوپهیمانی وارشۆ، بوونی ناتۆ سهرهڕای رووخانی یهكێتیی سۆڤێت به لای مۆسكۆوه كه هێشتا خۆی به كاریگهر دهزانێت له جوگرافیای یهكێتیی سۆڤێتی جاران، ململانێی توندی لێ كهوتووهتهوه. به هۆی تهواوی ئهمانهوه بهر له كۆبوونهوهكه تهنانهت یهكتربینینی ههردوو سهرۆك وهك "سهركهوتن" و "ههنگاوی گرنگ" لهقهڵهم درا. ههروهها كۆبوونهوهكه زۆر لهوه باشتر تێپهڕی كه چاوهڕێ دهكرا و ههردوولا جهختیان لهوه كردهوه كه كۆبوونهوهیهكی زۆر بهسوودیان ئهنجام داوه.
- رێڕەوە دیموکراسییەکان دەکرێنەوە
باشە هەردوو سەرۆک دەربارەی کام پرسانە دوان و چ لە کاتی کۆبوونەوەکە و چ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی کام پرسانەیان کرد؟ هەریەک لە بایدن و پوتین لەسەر ئەوە رێککەوتن کە وەک هەنگاوی سەرەتایی باڵیۆزخانەی وڵاتەکانیان بکەنەوە. وەک زاندراویشە دوای ئەوەی بایدن دەسەڵاتی گرته دهست، بەهۆی تۆمەتبارکردنی رووسیا بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ژمارەی کارمەندی باڵیۆزخانەکان بۆ نزمترین ژمارە کەم کرایەوە.
هەروەها دوای لێدوانە توندەکانی بایدن دەربارەی پوتین هەریەک لە رووسیا و ئەمریکا، باڵیۆزەکانی خۆیان کێشایەوە. ئەم رەوشەش تەنانەت کاریگەری لەسەر پێدانی ڤیزە بە وەرزشکارەکانیش درووستکرد. هەربۆیە دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکان لە روانگەی زیادبوونی پەیوەندییەکان و گفتوگۆکانەوە گرنگییەکی زۆری هەیە. واپێدەچێت ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکان کە لە ماوەی رابردوودا کەم کرابووەوە، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا دووبارە زیاد بکاتەوە.
هەرچەندە لە لووتکەی جنێڤ هیچ بابەتێک بەتێروتەسەلی گفتوگۆی لەبارەوە نەکرا بەڵام گفتوگۆکردنی هەردوو سەرۆک دەربارەی پرسە ناوچەییەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ دیاریکردنی ئەو بوارانەی کە دەتوانن گفتگۆیان لەبارەوە بکەن.
بۆ نموونە بایدن، بەرگریی لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا کرد و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پێویستە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی پڕۆتۆکۆڵی مینسک گفتوگۆیان لەسەر بکرێت. هەروەها جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئۆکراینا ئەو مەرجانە جێبەجێ بکات کە لەم راگەیەندراوە و لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ خراونەتەڕوو، پێدەچێت رووسیای دڵخۆش کردبێت.
لە لایەکی دیکەشەوە لە بناغەی گرفتی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا- ئەمریکا و رووسیا- رۆژئاوا، بەرەوپێشچوونەکانی دوورگەی كرێمیا، رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا و بڵاوبوونەوەی ناتۆ بەرەو سنوورەکانی رووسیا، هەن. پێش کۆبوونەوەکەش لێدوانەکەی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زێلێنسکی دەربارەی ئەوەی کە وڵاتانی رۆژئاوا نە یارمەتی وڵاتەکەی دەدەن و نە هیچ پلانێکیشیان هەیە، جۆرێک بوو لە ئیدانە کردن بۆ بەشداری کردنی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا.
یەکێکی دیکە لەو کێشانەی هەردوو سەرکردە گفتوگۆیان لەبارەوە کرد ئێران و ئەفغانستان بوو. بڕیاردرا لایەنەکان گفتوگۆ بکەن لەبارەی رێگریکردن لە ئێران لە دەستخستنی چەکی ئهتۆمیی. بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە پوتین بەڵێنیداوە هاوکاری بکات لە دەستەبەرکردنی ئاسایش لە ئەفغانستان. هەموو ئەم بابەتانە وەک بابەتەکانی دیکە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا لە چوارچێوەی دیالۆگ لەبارەی سەقامگیری ستراتیجی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. ئەو داواکاری دیالۆگە پێشتر لەلایەن رووسیاوە لە مانگی نیساندا پێشکەش کرابوو.
یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا و لە چوارچێوەی دیالۆگەکانی داهاتوودا قسەی لەسەر دەکرێت زیادبوونی هەژموونی سەربازیی رووسیایە لە ناوچەی جەمسەری باکوور. بە بۆچوونی پوتین نابێت ناوچەی جەمسەری باکوور بواری رکابەرایەتی بێت لە نێوان رووسیا و ئەمریکادا، بەڵکو پێویستە بواری هاریکاریی بێت. لە بەرامبەر ئەو داواکارییەی پوتیندا، بایدن داوای کرد دەست بکرێت بە راوێژ لەبواری ئاسایشی سایبەرییدا. لەبەرئەوە ئیدی ئەو بابەتە لەوە دەرچووە کە یەکتری پێ تۆمەتبار دەکەن و، لە لایەن بەرپرسانی هەردوو وڵاتەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
- "هێڵە سوورەکان"
لە راستییدا گرنگترین ئەنجامی کۆبوونەوەکەی پوتین و بایدن کێشانی نەخشە رێگایەکە لە پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە. وا دەبینرێت کە لایەنەکان لە یەکەم قۆناغدا لەسەر بابەتەکانی هاریکاری وەستاون ئەگەر سنوورداریش بێت. لێدوانی هەردوو سەرکردە ئەوەیان پشتڕاست کردەوە.
لە کاتێکدا ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە رووسیا و ئەمریکا بەرپرسن لە سەقامگیری جیهانیی، هیچ بابەتێک نییە هەردوو وڵات چارەسەری نەکەن و رووسیا ئامادەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئەمریکا و خۆرئاوا، جۆ بایدن-یش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیادا سەقامگیر و پێشبینی کراو بێت.
لەلایەکی دیکەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی "ھێڵە سوورەکان"ی ھەردوو وڵات کرا. دەتوانرێت بە ھۆکارێک بۆ سیاسەتەکانیان و ئەو پرسانەی کە وەکو فشارێك بۆسەر لایەنەکەی دیکە بەکاردەھێندرێت دابنرێت. بایدن، ھەرچۆن جەختی لەسەر مافەکانی مرۆڤ کردەوە بەهەمان شێوە ئەوەی راگەیاند کە گیانلەدەستدانی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسی ئالێکسی ناڤالنی لە زیندان ئەنجامی رووخێنەری بۆ رووسیا دەبێت. لای خۆیەوە پوتین، زۆربەی سیاسەتەکانی رووسیا بە فراوانکردنی ناتۆ و مانۆرەکانی سەر سنووری رووسیا دەبەستێتەوە. بەھۆی ئەوەی ئەم دوو پرسە رەھەندی زۆر گرنگ لە سیاسەتی دەرەوەی ھەردوو وڵات پێکدێنێت ئەوە دەتوانرێت ئەوە بگوترێت تاکو ساڵانێکی دوورودرێژ لە رۆژەڤدا باسدەکرێت.
بابەتێکی دیکە ھەیە کە نیشانەی پرسیار لەسەر کۆبوونەوەکە درووستدەکات، ئەویش بڕیاری ھەردوو سەرکردەیە لەسەر کۆبوونەوە، سەرەڕای تۆمەتە قورسەکانی پێش چەند مانگێکی بایدن بۆ پوتین. لە میانی ئەمەدا، ئەو ھۆکارە چییە کە وا لە ھەردوولا بکات باشگەزببنەوە؟ ڤلادیمیر پوتین، رایگەیاند کە لەدوای لێدوانەکەی بایدن جارێكی دیکە پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، بایدن، روونکردنەوەی لەسەر لێدوانەکەی داوە و لەسەر ئەمە داوای کۆبوونەوەی لێکردووە. سەرەڕای ھەموو ئەمانەى روویانداوە، ئەو ھۆکارە سەرەکییانەی کە لایەنەکانی بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە پاڵناوە، پێشھات و ھاوسەنگییەکانی گۆڕەپانی نێودەوڵەتییە. رووسیا، لە ماوی پێنج بۆ شەش ساڵی رابردوودا، رووبەڕووی سزای زۆری رۆژئاوا لەسەرووی ھەموویانەوە ئەمریکا بووەتەوە. ئەمەش لە رووی ئابوورییەوە دەبێتە ھۆی گەیاندنی زیانی گەورە. لە ھەمان کاتدا، ئەم گرژییانە، لە بوارەکانی دیکەشدا زۆر رووسیا ماندوو دەکات. بەھۆی ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا، خۆیشی زیانی لە گرژی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا بەردەکەوێت، ھەرچەند بیەوێت کۆتایی بەو سزایانە بھێنێت کە خستوویەتییە سەر رووسیا ئەوە ناتوانیت بە تەنھا ئەو بڕیارە بدات. ھەربۆیە، دەتوانین بڵێین کە ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە، ھێندەی رووسیا ئەوە ویستی یەکێتی ئەورووپا (جگە لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ئەورووپا) و لە سەرووی ھەمووشیانەوه ویستی ئەڵمانیایە.
دەرئەنجام ئەوە زانراوە کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی نێوان بایدن و سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپادا باسی پرسی رووسیا کراوە و ئەگەری ئەوەش ھەیە کە بڕیاری پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نەرم لەبەرامبەر رووسیادا دەرکرابێت. ھاوکات رووسیا رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە ئاسایشی بوارەکانی وزە و سەربازیی یەکێتی ئەورووپا. بە جۆرێک کە تەواوکردنی ھێڵی گازی سرووشتی تەوژمی باکوور٢ سەرەڕای گشت ناکۆییەکان لەو چوارچێوەیەوە ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
بە دڵنیاییەوە وڵاتی چینیش فاکتەرێکی گرنگ بووە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان. تاکو ئەمڕۆ رووسیا و چین بە شێوەیەکی فراوان توانیویانە ھەماھەنگی نێوانیان پێشبخەن و بە ھاوبەشی بەرەنگاری ھەژموونی ئەمریکا لە ئاسیای ناوەڕاست ببنەوە و تیایدا سەرکەوتووش بن. بەڵام لەگەڵ بەھێزبوونی چین رۆژ لە دوای رۆژ، ھەڕەشە بۆ بەرژەوەندییەکانی رووسیاش لە ئاسیای ناوەڕاست دروستبووە. ھاوکات بەھێزبوونی چین لە مامناوهند و دوورمهودادا، ھەڕەشەیەکی گەورەتر لەوە رووسیا بۆ سەر رۆژئاواش دروست دەکات. ھەربۆیە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و رۆژئاواش بۆ ھاوسەنگ کردنی ھێز لەبەرامبەر چین گرنگە. لەم چوارچێوەیەشدا لە دوور مهودادا کۆبوونەوەی ئەمریکا و رووسیا لە لووتکەی ناتۆ، لەوانەیە ببێتە سەرەتایەک بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ھاوسەنگی نێودەوڵەتی .
*پرۆفیسۆر دکتۆر ئیلیاس کەمالئۆغڵو، مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی ماڕمارا
news_share_descriptionsubscription_contact

