Betül Yürük
18 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2021
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس بۆ پێنج ساڵی دیكه وه‌ک سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبژێردرا.
گوتێرێس كه له‌لایه‌ن پۆرتوگال وه‌ك هاووڵاتیی وڵاته‌كه، كاندید كرابوو، و له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كاندیدبوونی په‌سه‌ندكرابوو، له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له ١٩٣ ئه‌ندام پێكهاتووه، بۆ جاری دووه‌م وه‌ک سكرتێری گشتیی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌و كه له ئێستادا سكرتێری گشتیی رێكخراوه‌كه‌یه، خولی دووه‌می سكرتێربوونی له ١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢دا ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس له خولی یه‌كه‌می سكرتێرییدا، یه‌كسانیی جێنده‌ریی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وای خستبوویه نێو لیستی كاره لهپێشینهكانییهوه و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گیرێت كه له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی چین دژی مافه‌كانی توركه ئویگورهكان بێده‌نگ بووه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی ئه‌وه له گوتێرێس ده‌گیرێت كه باوه‌شی بۆ سه‌ركرده تاكڕه‌وه‌كان كراوه بووه و چاوپۆشی له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ كه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه له یه‌مه‌ن ئه‌نجامدراون و ڤیتۆكردنی بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به سووریا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌لایه‌ن رووسیاوه، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ داوا له گوتێرێس ده‌كات له خولی دووه‌می سكرتێریی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا مافی مرۆڤ بكاته پێشینه‌ی كاره‌كانی. له‌به‌رامبه‌ریشدا ناوبراو به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كاندا ببێته نێوه‌ندگیرێكی سه‌رڕاست و رۆڵی بنیاتنه‌ری پردی به‌یه‌كگه‌یاندن بگێڕێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری پۆرتوگال، گوتێرێس له قۆناغێكدا كه خراپترین قه‌یرانی مرۆیی له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه له ئارادابوو، له نێوان ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠١٥دا، بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ كۆمیسیاری باڵای کاروباری په‌نابه‌ران بووه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.