Atila Altuntaş
23 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
ستۆكهۆڵم - AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بیركردنه‌وه له‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان شه‌ڕی ناوخۆی حه‌وت ساڵه‌ی سووریا به شێوه‌یه‌كی سیحری چاره‌سه‌ربكات، گێلێتییه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه جه‌نگی سارد ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له سویده له ستۆكهۆڵمی پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، ستێفان لۆفڤێن كۆبوویه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا قسه‌ی كرد.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگه‌یاند: "له سووریا شه‌ڕێك هه‌یه كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه به‌رده‌وامه. ئه‌و شه‌ڕه خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه به‌شدارن تیایدا. سوپاگه‌لی جیاواز بوونیان هه‌یه. میلیشیای جۆراوجۆری تیادایه. شه‌ڕی سارد هه‌یه. كێشه له نێوان شیعه و سوننەدا هه‌یه. هه‌ربۆیه بیركردنه‌وه له‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شه‌ڕی ناوخۆی حه‌وت ساڵه‌ی سووریا به شێوه‌یه‌كی سیحری چاره‌سه‌ربكات، كه‌مێك گێلێتییه".
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه بە هۆی شه‌ڕی سووریاوه شه‌ڕی سارد گه‌ڕاوه‌ته‌وه و گوتی: "رووداوه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی سووریا، نیشانه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی سارده. پێشتر له جیهانی دوو جه‌مسه‌ردا رووسیا و ئه‌مریكا له رێگه‌ی دیالۆگ و به‌كارهێنانی رێگه‌ی پهیوهندییكردنهوه، ده‌یانتوانی هاوپه‌یمانه‌كانیان كۆنترۆڵ بكه‌ن. له‌م شه‌ڕه سارده‌ی ئێستادا ئه‌و دوو وڵاته ناتوانن هه‌مووان كۆنترۆڵ بكه‌ن. له سووریا جگه له ئه‌مریكا و رووسیا، توركیا، سعوودیه، ئێران و ئه‌وانی دیكه‌ش بوونیان هه‌یه. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداربوو، به‌ڵام له ئێستادا هێمن بووه‌ته‌وه".
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید، ستێفان لۆفڤێن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ماوه‌ی حه‌وت ساڵه ئه‌و ''خەوە ناخۆش''هی له سووریا هه‌یه، به‌رده‌وامه و رایگه‌یاند ''له‌و جه‌نگه دڕندانه‌یه‌دا چه‌كی كیمیایی بێ ئه‌وه‌ی گوێی پێبدرێت، به‌كارهێنرا. دانیشتوان ئازاری زۆریان چه‌شت. پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و شه‌ڕه ته‌واوبێت''.